به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی باشیك: له ئه‌ركه‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌بم
وێستگه نیوزـ
ئه‌مرۆ ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بەبێ ئامادەبوونی ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی و بە زۆرینەی دەنگ سەیدۆ خەیری، بە قایمقامی قەزای شنگال و خەلیل هابش، بە قایمقامی تەلەعفەر و رەعد ناسر بە قایمقامی تلکێف و عەلی ساڵح مازی، بە قایمقامی حەزەر و عەلی محەمەد جدەیەع، بە بەڕێوەبەری ناحیەی شۆرە و ئوسامە شاهر-ی بە بەڕێوەبەری ناحیەی باشیك دیاری کرد.
له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ر ئه‌مرۆ غه‌زوان حامید داودی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی باشیك له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات له ئه‌ركه‌كه‌یدا به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ر جۆره دوورخستنه‌وه و له‌كارلادانێك ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نه‌ینه‌وا كردوویه‌تی، كارێكی نایاساییه و پاڵنه‌ر و هۆكاری سیاسیی و تایه‌فی له پشته.
غه‌زوان حامید جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی كراوه پێشێلكردنی یاسا و ئه‌و ئه‌ركانه كه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌ی نه‌ینه‌واوه سپێردراون و ته‌واو پاڵنه‌ری سیاسیی و تایه‌فییان له پشته و به هیچ شێوه‌یه‌ك خزمه‌ت به عێراق ناكه‌ن.
ده‌شڵێت: له ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت و به مافی خۆی ده‌زانێت خزمه‌ت بكات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش په‌نا ده‌باته به‌ر دادگه. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، كه بە فەرمانی کارگێڕی لە پارێزگاری نەینەوا دامەزراوه، پێش ئەوەی فەرمانێک لە لایەن پارێزگاری نەینەوایشه‌وه دەربچێت، ئەرکەکانی به جێ ناهێڵێت.
PM:10:06:02/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت