عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: دادگای فیدراڵی نه‌یوتوه هه‌ژماری من هاوتای بڕیاری دادگاكه‌یه
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی
وێستگه‌نیوز-
بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی رایگه‌یاند كه دادگای فیدراڵی نه‌یوتوه، "هه‌ژماری من" هاوتای بڕیاری دادگاكه‌یان به‌ڵكو وتویه‌تی، ئه‌م 66 بانكه رێگه‌پێدراوی بانكی ناوه‌ندین.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێت: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دادگای فیدڕاڵی نه‌یوتوه: هه‌ژماری من هاوتای بڕیاری دادگای فیدڕاڵییه! ئه‌گه‌ر وایه نووسراوه‌كه بڵاوبكه‌نه‌وه."
بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی ده‌شڵێت: "بڕیاری دادگا ڕونه‌و ته‌وتین له ڕێگای بانكی حكومیه‌وه‌یه."
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "دادگای فیدڕاڵی ده‌ڵێت: ئه‌م 66 بانكه، ڕێگه‌پێدراوی بانكی ناوه‌ندین! ئێ هه‌موو بانكێك هه‌ر ده‌بێت بانكی ناوه‌ندی مۆڵه‌تی بدات! خۆ كه‌س له‌خۆیه‌وه بانك دانانێت."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر میدیاكانی پارتی له هه‌واڵێكدا هێمایان بۆ ئه‌وه كرد كه جاسم عه‌بود، سه‌رۆكی دادگای فیدراڵی له نوسراوێكدا كه ڕۆژی 1ی 7ی 2024 ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردوه، ئاماژه‌ی به‌وه داوه، به پێی بڕیاری دادگای فیدرالی پرۆسه‌ی به‌بانكیكردن هه‌موو بانكه حكومییه‌كان و هه‌موو ئه‌و بانكانه ده‌گرێته‌وه كه له‌لایه‌ن بانكیی ناوه‌ندی عێراقه‌وه ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر دراوه.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی پارتی، نوسراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی دادگای فیدراڵی ئاماژه‌ی به لیستێكی هاوپێچی بانكیی ناوه‌ندی عێراق ده‌كات كه ناوی 66 بانكی تێدایه كه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن به‌و بانكانه‌شه‌وه كه له پرۆسه‌ی ( هه‌ژماری من) به‌شدارن.
لای خۆیه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له نووسراوی سه‌رۆكی دادگای فیدراڵی ده‌كات كه وه‌ڵامی نووسراوێكی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی داوه‌ته‌وه كه مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك هه‌موو مووچه‌خۆرانی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، ئازادن له به‌بانكیكردنی مووچه‌كانیان له بانكی حكومی یان تایبه‌ت له چوارچێوه‌ی ئه‌و بانكانه‌ی به‌شدارن له پرۆسه‌كه‌دا".
حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: "ئه‌م نووسراوه‌ی دادگای فیدراڵی، هه‌نگاوێكی باش و دادپه‌روه‌رانه‌یه و مووچه‌خۆران ئازاد و سه‌رپشك ده‌كات له هه‌ڵبژاردنی بانكه‌كانیان".
جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه "له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له كاركردن به پێی ڕێنماییه‌كانی بانكیی ناوه‌ندی عێراق و پێویسته بانكه‌كانی به‌شدار له پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌م ڕێنماییانه‌دا، درێژه به پرۆسه‌كه بده‌ن".
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه كه "پێویسته تا كۆتایی ئه‌مساڵ هه‌موو مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من)تۆمار بكرێن".
PM:06:32:02/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1740
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت