سه‌یدۆ خه‌یری ئه‌حمه‌د، به قائیمقامی شنگال هه‌ڵبژێردرا
وێستگه‌نیوز-
له‌لایه‌ن به‌شێكی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌واوه، سه‌یدۆ خه‌یری ئه‌حمه‌د، به قائیمقامی شنگال هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ی ته‌مموز ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به ئاماده‌بوونی به‌شێكی له ئه‌ندامه‌كانی كۆبۆوه و ده‌نگی له‌سه‌ر به‌خشین و گۆڕینی سه‌رجه‌م قائیمقامه‌كانی پارێزگاكه دا.
ئاژانسی به‌غداد ئه‌لیه‌وم بڵاویكرده‌وه كه "ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا سه‌یدۆ خه‌یری ئه‌حمه‌دی وه‌ك قائیمقامی قه‌زای شنگال هه‌ڵبژارد".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هاوكات ڕه‌عد ناسر وه‌ك قائیمقامی قه‌زای تلكێف، به فه‌واز مشعان ئه‌لشه‌لال وه‌ك قائیمقامی قه‌زای ڕه‌بیعه هه‌ڵبژێردران.
ئاژانسه‌كه راشیگه‌یاند كه له دانیشتنه‌كه‌دا خه‌لیل هابش وه‌ك قائیمقامی قه‌زای ته‌لعه‌فه‌ر و شه‌علان ئه‌لغه‌لب ئه‌لجه‌ربا وه‌ك قائیمقامی قه‌زای ئه‌لبه‌عاج دیاری كران.
PM:06:25:02/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 756
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت