دژه تیرۆری كوردستان زانیاری ده‌رباره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سلێمانی بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
دژه تیرۆری كوردستان Kurdistan CT رایگه‌یاند كه له ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی سلێمانیدا دوو ئه‌ندامی ته‌ڤگه‌ری ئازادی سه‌ربه په‌كه‌كه برینداربوون.
دژه تیرۆری كوردستان Kurdistan CT (دژە تیرۆری پارتی) راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نیوه‌ڕٍۆی ئه‌مڕۆی سلێمانی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی دژه‌تیرۆری كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ی ته‌ممووزی 2024، كاتژمێر 11:30ی پێشنیوه‌ڕۆ، له گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین له شاری سلێمانی، بۆمبێكی لكێندراو به ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا سپۆرتاج ته‌قییه‌وه".
دژه تیرۆری كوردستان ده‌ڵێت: "له ئاكامدا دوو ئه‌ندامی ته‌ڤگه‌ری ئازادی سه‌ر به په‌كه‌كه به ناوه‌كانی (محه‌مه‌د خه‌لیل و محه‌مه‌د ئیبراهیم) كه خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستانن به سه‌ختی بریندار بوون".
لای خۆیەوە تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی له لێدوانێكدا رایگه‌یاندووه كه "قوربانیانی تەقینەوەکەی سلێمانی ئەندامی ئێمە نین".
پێشتر ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێت كه "نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ی ته‌مموزی 2024، كاتژمێر 11:30 خوله‌كی پێشنیوه‌ڕۆ، ئۆتۆمبێلێك له جۆری كیا سپۆرتاج ره‌نگی سپی ته‌قیه‌وه".
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم راشیگه‌یاند كه "له ئێستادا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نه‌زانراوه، كه بووه هۆی برینداربوونی دوو كه‌س به‌سه‌ختی، كه یه‌كێكان شۆفێری ئۆتۆمبێلێك و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان سه‌رنشین بووه و له‌ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه به‌رده‌وامه".
PM:05:40:02/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت