شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: پێشهاته‌كانی ئه‌مدواییه له دهۆك جێ په‌نجه‌ی داگیركارییان پێوه دیاره
وێستگه‌نیوز-
خانمی یه‌كه‌می عێراق رایگه‌یاند كه هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه ده‌وڵه‌تێكی دراوسێ خاڵی پشكنین له‌سه‌ر خاكه‌كه‌مان له دهۆك داده‌نێن و هاتوچۆ ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: "پێشهاته‌كانی ئه‌مدواییه له دهۆك جێ په‌نجه‌ی داگیركارییان پێوه دیاره و سه‌روه‌ریی عێراق له مه‌ترسیدایه".
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌كه‌می عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "سه‌روه‌ریی عێراق له مه‌ترسیدایه، كه‌سیش قسه ناكات؟ پێشێلكارییه‌كی گه‌وره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه ده‌وڵه‌تێكی دراوسێ خاڵی پشكنین له‌سه‌ر خاكه‌كه‌مان له دهۆك داده‌نێن و هاتوچۆ ده‌كه‌ن".
خانمی یه‌كه‌می عێراق ده‌ڵێت: "خه‌ڵكی ناوچه‌كه هه‌ست به ترس و دڵه‌ڕاوكێ ده‌كه‌ن له سایه‌ی بۆردومان و ته‌قه‌ی به‌رده‌وام".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "زۆرێك له خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ئاگاداركراونه‌ته‌وه له‌وه‌ی ده‌بێت ماڵه‌كانیان له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا چۆڵ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بن، ئه‌وا به زۆره‌ملێ راده‌گوێزرێن و له‌ژێر بۆردومانی به‌رده‌وامدا ده‌بن".
ده‌شڵێت: "له‌كاتێكدا به‌غدا و هه‌ولێر كه‌مپی ئاواره‌كانی ناوخۆ داده‌خه‌ن، پێیانوایه باشتره بگه‌ڕێنه‌وه ماڵوحاڵی خۆیان، به‌ڵام ئێستا له‌به‌رده‌م قه‌یرانێكی نوێی ئاواره‌بوونداین له دهۆك".
نووسیویشیه‌تی: "به‌درێژایی ده‌یان ساڵ له ململانێ له‌پێناو بست به بستی ئه‌م خاكه و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی به به‌هێزی جه‌نگاوین و ده‌یان هه‌زار كه‌سی بێ‌تاوان بونه‌ته قوربانی. پێشهاته‌كانی ئه‌مدواییه‌ش له دهۆك جێ په‌نجه‌ی داگیركارییان پێوه دیاره. ئایا ئه‌وانه‌ی دژی بونی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانن به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له عێراق، ئێستا بێده‌نگ ده‌بن؟".
خانمی یه‌كه‌می عێراق ده‌شپرسێت كه "ئایا تێپه‌ڕبونی زیاتر له 300 زرێپۆشی سه‌ربازی و سه‌دان سه‌ربازی بیانی بۆ دهۆك، سه‌روه‌ریی عێراق، كه به زه‌حمه‌تییه‌كی زۆر به‌ده‌ستهاتوه، ناخاته ژێر پرسیاره‌وه؟".
PM:05:23:02/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1004
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت