نێچیرڤان بارزانی: هیچ بەڵگەیەک نییە یەکێتی لەپشت سووتاندنی بازاڕەکانەوە بووبێت
وێستگه‌نیوز-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هیچ بەڵگەیەک نییە یەکێتی وەکو حیزب لە پشت "سووتاندنی بازاڕەکان"ی هەرێمی کوردستانەوە بووبێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ی ته‌مموزی 2024 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌لێكسانده‌ر ڤانده‌ربێلن، سه‌رۆكی نه‌مسا له لێدوانێكدا بۆ ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی راگه‌یاندن وتی: "هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه یه‌كێتی وه‌كو حیزب له پشت "سووتاندنی بازاڕه‌كان"ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بووبێت".
وتیشی: "ره‌نگه كه‌سانێك هه‌بن كه پێشتر ئه‌ندام بووبن له یه‌كێتیدا، به‌ڵام وه‌كو هێزێكی سیاسی، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌كو حیزب له پشت ئه‌م بابه‌ته‌وه بووبێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون ده‌رئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی به‌غدا و هه‌رێمه و هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش هه‌بووه و ده‌ره‌نجامی كارێكی هاوبه‌شی نێوان ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا بووه. ئه‌وه‌ی كه دیاره و ئاشكرایه په‌كه‌كه له پشت "سوتاندنی بازاڕه‌كان"ی كه‌ركوك و هه‌ولێره‌وه بووه".
له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌كرد كه "په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر كۆنمان له‌گه‌ڵ نه‌مسا هه‌یه. كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر باشمان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه و سه‌رۆك كۆمار هه‌بوو، باسی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان كرد".
وتیشی: "داوامان كرد كۆنسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه له هه‌ولێر بكرێته‌وه. تێگه‌یشتنێكی باش له‌نێوان نه‌مسا و عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و هیوادارین ئه‌م په‌یوه‌ندییه له هه‌موو روویه‌كه‌وه به‌ره‌وپێشه‌وه بڕوات".
نێچیرڤان بارزانی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش ئاشكرایكرد كه "ئێستا په‌یوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له ئاستێكی باشدایه. ئه‌وه نییه بڵێین هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر كراون، به‌ڵام ئه‌و سه‌ردانانه‌ی كه ئێمه كردمان، من خۆم و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و شاندی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌مووی له چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانن".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه دوێنێ میقداد میری،
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی
دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا ده‌ستگیركردنی چه‌ند كه‌سێكیان به تۆمه‌تی
سووتاندنی بازاڕه میلییه‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
میقداد میری باسی له‌وه‌شكرد: "له كۆتایی ساڵی 2023 و سه‌ره‌تای ساڵی
2024 ئاگر له كه‌ركووك كه‌وته‌وه، دواتر ئاگر له بازاڕێكی میللیی دهۆك
كه‌وته‌وه، پاشان له هه‌ولێر، ئه‌مانه ئاماژه‌یه‌ك بوون بوونی تۆڕێكی
ترسناك له پشت ئه‌و بابه‌ته‌وه".
تۆمه‌تباره‌كان، كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقه‌وه به چاوی
به‌ستراو هێنرانه به‌رده‌م كامێرا‌كان كه سێ كه‌س بوون و به وته‌ی
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌ندامی تۆڕێكی ترسناكی سه‌ر به
پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)ـن.
هه‌ر له‌سه‌ر تۆمه‌تباركردنی په‌كه‌كه، هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی
دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره
رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا وتی: "لێدانه له ئابووریی خه‌ڵك و پڕكردنی خه‌ڵك،
هه‌روه‌ها زیانگه‌یاندن به نان و قووتی خه‌ڵك، كه به‌هۆیه‌وه
په‌یوه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك و حكومه‌تی خۆیان تێكبده‌ن و له حكومه‌ت
ناڕازییان بكه‌ن".
میرانی وتیشی: "له‌ئه‌نجامی دانپێدانانه‌كانی له‌نێوان هه‌ردوو تیمی
هاوبه‌ش هه‌یه، رێكخراوی په‌كه‌كه له پشت ئه‌و رووداوانه‌یه".
سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی تۆمه‌تباره‌كان كه به چاوی به‌ستراو و
جلوبه‌رگی زه‌رده‌وه خرابوونه به‌رده‌م كامێرا‌كان، هێمن میرانی وتی:
"له‌و تاوانكارانه‌ی لێره‌ن، یه‌كێكیان سه‌رپه‌رشتیكار بووه، ناوی هونه‌ر
فه‌خره‌دین ئه‌حمه‌د ـه، كارمه‌ندی یه‌كه‌ی 70ـیه، ئه‌وه‌ی دیكه‌یان ناوی
محه‌مه‌د نه‌جات حه‌سه‌نه و ئه‌فسه‌ره له دژه‌تیرۆری سلێمانی سی تی جی،
كه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه راهێنراون".
راشیگه‌یاند: "كادرانی ئه‌منی و سه‌ربازیی په‌كه‌كه له سوریا، توركیا و
له قه‌ندیله‌وه هاتوون و له كفری و سلێمانی و سه‌نگه‌سه‌ر راهێنانیان
پێكردوون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره تیرۆرستیانه ئه‌نجام بده‌ن".
PM:04:44:02/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت