نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا چه‌ند پرسێكی تاووتوێ كرد
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستا‌ن له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا چه‌ند پرسێكی تاووتوێ كرد و جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستا‌ن له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/7/2 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستا‌ن له ڤیه‌ننا له‌گه‌ڵ ئه‌لكسه‌نده‌ر شالنبێرگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا كۆبووه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستا‌ن، به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و بازرگانیدا كرده‌وه".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سه‌ر دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستا‌ن و ڕۆڵی نه‌مسا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشدا".
نێچیرڤان بارزانی وێڕای نیشاندانی خۆشحاڵی به سه‌ردانه‌كه‌ی، ستایشی په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌ی نه‌مسای له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا كرد و پێزانینی بۆ هاوكاری و پشتگیریی نه‌مسا له گه‌لی كوردستا‌ن و مافه ڕه‌واكانی له ڕۆژگاره سه‌خته‌كاندا، ده‌ربڕی.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا، خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی و ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ربڕی و به‌رده‌وامیی پشتگیریی نه‌مسای بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستا‌ن، دووپات كرده‌وه.
به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی نوێنه‌رایه‌تیی نه‌مسا له هه‌رێمی كوردستا‌ن، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر – به‌غدا، دۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستا‌ن، مه‌ترسییه‌كانی داعش، كۆچ و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه باڵیۆزی عێراق و نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستا‌ن له نه‌مسا، ئاماده‌ی بوون.
PM:04:39:02/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت