كۆمۆنیستی كرێكاری: تا حیزبی چه‌كدار و میلیشیا حوكمڕانی بكات هه‌ڵبژاردنی ئازاد، پڕوپاگه‌نده‌یه
وێستگه‌نیوز-
مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌وه‌ی ناوی نراوه هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانی هاوڵاتیان، جگه له‌وه‌ی بچوكترین بواری ئیراده‌ی خه‌ڵكی تیا نییه، ته‌نانه‌ت بڕیاری كۆتاییه‌كه‌ی به‌ته‌نها له ده‌ستی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداریشدا نییه، ده‌شڵێت: "تا حیزبی چه‌كدار و میلیشیا حوكمڕانی بكات باسی هه‌ڵبژاردنی ئازاد، پڕوپاگه‌نده‌یه".
مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباره‌ی دیاری كردنی ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "دوای كێشمه‌كێش و بێنه‌وبه‌ره‌ی نه‌بڕاوه‌ی یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌لاداخستنی قه‌ید و به‌نده‌كانی نێوان هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار، سه‌رۆكی هه‌رێم ڕۆژی ٢٠/١٠/٢٠٢٤ی دیاریكرد بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئه‌وه‌ی كه وه‌كو لێكتێگه‌یشتنی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن نیشان ده‌درێت، بریتیه له‌وه‌ی كه سه‌ردانه‌كانی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا و تاران و به‌ندوبه‌ست و ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كان و به‌دستهێنانی پشتیوانی كۆماری ئیسلامی ئێران، گه‌یشتوه به خاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و فشارانه‌ی خرابوونه سه‌ر پارتی و حكومه‌ته‌كه‌ی و گێڕانه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌و ئیمتیازاتانه‌ی كه پارتی به هۆی بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵه‌وه له‌ده‌ستی دابوو".
حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی ده‌ڵێت: "ئاكامه‌كه‌ی به‌وه‌گه‌یشت پارتی ڕاسپێردرێت ده‌ست له هه‌ڵوێستی بایكۆتی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵبگرێ و سه‌رۆكی هه‌رێمیش ڕۆژێك بۆ هه‌ڵبژاردن دیاری بكات".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "ئه‌وه‌ی ناوی نراوه هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانی هاوڵاتیان، جگه له‌وه‌ی بچوكترین بواری ئیراده‌ی خه‌ڵكی تیا نییه، ته‌نانه‌ت بڕیاری كۆتاییه‌كه‌ی به‌ته‌نها له ده‌ستی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداریشدا نییه و ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تانی كۆنه‌په‌رستی ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی كۆماری ئیسلامی و پاشكۆكانی له عێراق ڕازی نه‌بن ئه‌وا بیانه‌وێ هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ و نه‌یانه‌وێ ناكرێ".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "خودی بایكۆتكردنی پێشوی پارتی و ژێرپێنانی ئه‌و به‌رواره‌ی كه‌هه‌ر خودی ئه‌م سه‌رۆكایه‌تیه‌ی هه‌رێم، كه گوایه ده‌زگایه‌كی بێلایه‌نه، مه‌رسومی بۆ ده‌ركردبوو، نیشانی ده‌دات كه ئه‌و ده‌زگایه نه‌ك هه‌ر بێلایه‌ن نییه، به‌ڵكو وه‌كو هه‌مو ده‌زگاكانی تری هه‌رێم مه‌قاشی ده‌ستی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه".
ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ی له‌م هه‌رێمه‌دا ناوی نراوه هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان ته‌نها جۆرێكه له گاڵته‌كردن و یاریكردن به ئیراده و ڕای گشتی خه‌ڵكی كوردستان".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "تا حیزبی چه‌كدار و میلیشیا حوكمڕانی بكات باسی هه‌ڵبژاردنی ئازاد له پڕوپاگه‌نده و چه‌واشه‌كاری زیاتر هیچ مانایه‌كی نابێت".
راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌و حیزبه بۆرژوازیانه‌ی دیكه‌ی وه‌ك گۆڕان و ئیسلامیه‌كان و نه‌وه‌ی نوێ و لیست و لق و پۆپه‌كانیان، ڕاسته‌وخۆ پشتیوانی له‌و دیزاین و كاته ده‌كه‌ن كه پارتی دیاریكردووه و نزا بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن هه‌رچۆنیك بێت هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، هیچیان له‌به‌ره‌ی خه‌ڵك و مافه‌كانی خه‌ڵكدا نین، به‌ڵكو په‌له‌قاژه‌ی ئه‌وه‌یانه له‌و سیسته‌م و چوارچێوه‌یه‌ی كه پارتی و یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردن سه‌پاندویانه جێگایه‌كیان پێ ببڕێت".
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
ڕاگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان:
ده‌رباره‌ی دیاری كردنی ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌ره‌نجام دوای كێشمه‌كێش و بێنه‌وبه‌ره‌ی نه‌بڕاوه‌ی یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌لاداخستنی قه‌ید و به‌نده‌كانی نێوان هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار به جۆرێك كه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به‌پێی ویست و به‌رژه‌وه‌ندیان بسازێنێ، سه‌رۆكی هه‌رێم ڕۆژی ٢٠/١٠/٢٠٢٤ی دیاریكرد بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان. بێگومان دیاریكردنی ئه‌م به‌رواره دوای تێپه‌ڕكردنی ده‌وره‌یه‌ك له قوڵبوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی نیێوان هه‌رێم و به‌غدا و بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵ و توندبوونه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی هاتوه‌ته كایه‌وه و ئه‌وه‌شی كه ئێستا وه‌كو لێكتێگه‌یشتنی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن نیشان ده‌درێت، بریتیه له‌وه‌ی كه سه‌ردانه‌كانی نێچیرڤان به‌رزانی بۆ به‌غدا و تاران و به‌ندوبه‌ست و ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كان و به‌دستهێنانی پشتیوانی كۆماری ئیسلامی ئێران، گه‌یشتوه به خاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و فشارانه‌ی خرابوونه سه‌ر پارتی و حكومه‌ته‌كه‌ی و گێڕانه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌و ئیمتیازاتانه‌ی كه پارتی به هۆی بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵه‌وه له‌ده‌ستی دابوو. كه ئاكامه‌كه‌ی به‌وه‌گه‌یشت پارتی ڕاسپێردرێت ده‌ست له هه‌ڵوێستی بایكۆتی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵبگرێ و سه‌رۆكی هه‌رێمیش ڕۆژێك بۆ هه‌ڵبژاردن دیاری بكات. به‌ڵام خودی ئه‌م پرۆسێسه به ڕۆشنی نیشانی ده‌دات كه ئه‌وه‌ی ناوی نراوه هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانی هاوڵاتیان، جگه له‌وه‌ی بچوكترین بواری ئیراده‌ی خه‌ڵكی تیا نییه، ته‌نانه‌ت بڕیاری كۆتاییه‌كه‌ی به‌ته‌نها له ده‌ستی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداریشدا نییه و ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تانی كۆنه‌په‌رستی ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی كۆماری ئیسلامی و پاشكۆكانی له عێراق ڕازی نه‌بن ئه‌وا بیانه‌وێ هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ و نه‌یانه‌وێ ناكرێ.
هه‌روه‌ها ئه‌مانه ئه‌و ڕاستیه ده‌رده‌خه‌ن كه مه‌به‌ستی هه‌ڕه‌شه‌كانی پێشوی پارتی بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنێك كه گوایه "پێشوه‌خته دزاینكراوه"، ئه‌وه‌بوو كه هه‌ڵبژاردنێك بێت خودی پارتی ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بێت له دیزاینكردنیدا. خودی بایكۆتكردنی پێشوی پارتی و ژێرپێنانی ئه‌و به‌رواره‌ی كه‌هه‌ر خودی ئه‌م سه‌رۆكایه‌تیه‌ی هه‌رێم، كه گوایه ده‌زگایه‌كی بێلایه‌نه، مه‌رسومی بۆ ده‌ركردبوو، نیشانی ده‌دات كه ئه‌و ده‌زگایه نه‌ك هه‌ر بێلایه‌ن نییه، به‌ڵكو وه‌كو هه‌مو ده‌زگاكانی تری هه‌رێم مه‌قاشی ده‌ستی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه و ئه‌و بڕیارانه جێبه‌جی ده‌كات كه سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان گه‌ڵاڵه‌یان كردووه. تا ئه‌و ئاسته‌ی هه‌ركات ده‌وڵه‌تانی زلهێز و ده‌وڵه‌تانی كۆنه‌په‌رستی ناوچه‌كه و پاشان یه‌كێتی یان پارتی نه‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردن ناكرێ و هه‌ركاتیكێش بیانه‌وێت خۆیان دیزاینی پێشوه‌ختی بۆ ده‌كه‌ن و ڕۆژه‌كه‌ی دیاریده‌كه‌ن و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم راده‌سپێرن مه‌رسومی بۆ ده‌ركات! ئه‌و به‌رواره‌ی كه به‌پێی مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تی بڕیاره له ٢٠ ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵدا ببه‌سترێت، به سیناریۆیه‌كدا تێپه‌ڕیوه كه پارتی یه‌كه‌مجار به مه‌رسومێك ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی دیاریكرد و دوه‌م جار به پاساوی دیزاینی پێشوه‌خته هه‌لێوه‌شانده‌وه و سێهه‌م جاریش به دزاینی خۆی مه‌رسومێكی بۆ ده‌ركرده‌وه. ئه‌م ڕاستیانه‌ش به‌سن بۆ ئه‌وه‌ی ئاشكرای بكه‌ن ئه‌وه‌ی له‌م هه‌رێمه‌دا ناوی نراوه هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان ته‌نها جۆرێكه له گاڵته‌كردن و یاریكردن به ئیراده و ڕای گشتی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌وه‌شی پێی ده‌ڵێن" دیموكراسی و مافی هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان" له كاریكاتۆرێك زیاتر هیچی تر نیه. له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا تا حیزبی چه‌كدار و میلیشیا حوكمڕانی بكات باسی هه‌ڵبژاردنی ئازاد له پڕوپاگه‌نده و چه‌واشه‌كاری زیاتر هیچ مانایه‌كی نابێت.
جگه له حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، ئه‌و حیزبه بۆرژوازیانه‌ی دیكه‌ی وه‌ك گۆڕان و ئیسلامیه‌كان و نه‌وه‌ی نوێ و لیست و لق و پۆپه‌كانیان، كه خۆیان وه‌كو نه‌یاری پارتی و ئۆپۆزسیۆنی حكومه‌ت هه‌ڵده‌خه‌ن، كه به‌بێ ده‌ربڕینی هیچ هه‌ڵویست و ناڕه‌زایه‌تییه‌ك، ڕاسته‌وخۆ پشتیوانی له‌و دیزاین و كاته ده‌كه‌ن كه پارتی دیاریكردووه و نزا بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن هه‌رچۆنیك بێت هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه هیچیان له‌به‌ره‌ی خه‌ڵك و مافه‌كانی خه‌ڵكدا نین، به‌ڵكو په‌له‌قاژه‌ی ئه‌وه‌یانه له‌و سیسته‌م و چوارچێوه‌یه‌ی كه پارتی و یه‌كێتی بۆ هه‌لبژرادن سه‌پاندویانه جێگایه‌كیان پێ ببڕێت. ملكه‌چ كردنی ئه‌م لایه‌نانه بۆ قه‌یدوبه‌نده‌كانی پارتی و یه‌كێتی و دزاینێك كه بۆ هه‌ڵبژاردن سه‌پاندویانه، خه‌تای ئه‌وه ده‌خاته ئه‌ستۆیان كه خۆڵ ده‌كه‌نه چاوی خه‌ڵك و په‌لكێشیان ده‌كه‌ن بۆ به‌شداری له سیناریۆیه‌ك كه ئه‌نجامه‌كه‌ی له پێشه‌وه تاڕاده‌یه‌كی زۆر به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌سه‌ڵاتی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی تیا مسۆگه‌ر كراوه. به‌شداری ئه‌م حیزبانه له‌م گاڵته‌جاریه ته‌نها له پێناوی ئه‌وه‌یه كه وه‌كو پاشكۆی یه‌كێتی و پارتی یان له قاڵبی ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌واندا، له چوارچێوه‌ی ئه‌م سیستمه گه‌نده‌ڵ و داڕزیوه‌دا چه‌ند كورسی په‌رله‌مان یان وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیان پێببڕێت، جا وه‌كو پاشكۆی ده‌سه‌ڵات بێت یان له قاڵبی ئۆپۆزیسیۆندا، به‌شێكیان هه‌بێت. ده‌سه‌ڵات و سیستمێك كه زیاتر له سی ساڵه ژیانی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی كوردستان ده‌هاڕێت.
ڕۆڵی دادگای فیدراڵی و حكومه‌تی عێراق و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی و هه‌موو ئه‌و پینه‌دۆزیه یاساییه‌ی كه گرتیانه‌به‌ر تا دڵی پارتی ڕازبێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ نێو ئه‌و یاریه‌ی ناویان ناوه هه‌ڵبژاردن، جێگای سه‌رنجه و ئه‌و بۆچونه به‌درۆده‌خاته‌وه كه گوایه ڕووكردنه به‌غدا و ئومێدبه‌ستن به دادگای فیدڕاڵ و بڕیاره‌كانی، ده‌توانێ ده‌ستی پارتی و یه‌كێتی ببه‌ستێت و هه‌ڵبژاردنێكی واقعی به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنێ. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسانی ئه‌مریكا و قونسوڵیه‌ی وڵاتانی ڕۆژائاوا و ڕژێمی ئیسلامی ئێران، گوایه چاودێری دیموكراسی و مافی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان ده‌كه‌ن و به‌م جۆره‌ش دڵنه‌وایی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه هه‌لبژاردنێكی پاك بكرێ و چیتر دوانه‌خرێت، ته‌نها ڕیاكاری سیاسی و به‌شێكن له ڕتوشكه‌رانی ئه‌م یاریه ناشرینه كه ده‌یانه‌وێ خه‌ڵكی كوردستانی تیا به‌شدار بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی كه گوایه ئه‌مجاره به سه‌رپه‌رشتی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد ئه‌نجام ده‌درێت، یان ئه‌وه‌ی گوایه هه‌ڵبژاردن تاكه ڕێگایه بۆ كۆتایهێنان به كێشه‌كانی ئێستا و ناكۆكی نێوان حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و به‌م جۆره‌ش ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك باشتر ده‌بێت، نابێ جه‌ماوه‌ری كرێكار و سته‌مدیده‌ی كوردستان فریو بدات. جگه له‌وه‌ی كه هێشتا هیچ زه‌مانه‌تێك نییه بۆ هه‌ڵنه‌وه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م به‌رواره تازه‌یه‌ش، چونكه فه‌رمانێك له ده‌وڵه‌تانی زلهێز یان ده‌وڵه‌تانی كۆنه‌په‌رستی ناوچه‌كه یان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار یان هه‌ر ئاڵوگۆرێكی سیاسی ده‌توانێ یاریه‌كه به‌رێته‌وه بۆ نوك. تا ئه‌و جێگایه‌ش كه به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵك ده‌گه‌ڕێته‌وه، له ڕێگه‌ی ئه‌م جۆره یاریه‌وه زینده‌به‌چاڵ ده‌كرێت نه‌ك مسۆگه‌ر. ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش درۆیه‌كی شاخداره كه هه‌ڵبژاردن ده‌توانێ بنبه‌ست و گیژاوی قه‌واره‌ی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكات و كۆتایی به ناكۆكی كۆنه‌په‌رستانه‌ی حیزبه بۆرژوازیه‌كان بهێنێت. گێژاوی قه‌واره‌ی هه‌رێم سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و گۆرانكاریه‌ی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی به شكستی سیاسی و میلیتاریزمی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه و ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی به‌سه‌ر هاوكێشه‌ی سیاسی و عێراق ناوچه‌كه‌دا هاتووه. هه‌ڵبژاردن ئه‌م ده‌رده ده‌رمان ناكات.
خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ی كوردستان ئه‌زمونی زیاتر له‌٣٠ ساڵیان له‌گه‌ڵ كایه‌ی هه‌ڵبژاردن و سیستمی په‌رله‌مانی و حكومڕانی ده‌سه‌ڵاتی چه‌ند حیزبێكی قه‌ومی چه‌كدار و تاڵانچیدا هه‌یه. ئه‌م ئه‌زمونه سه‌دان جار ئه‌و ڕاستییه‌ی سه‌لماندوه نه‌ك هه‌ر گۆرانكاریی ڕیشه‌یی و ڕزگاری له جه‌ور و سته‌م بگره ته‌نانه‌ت گه‌یشتن به كه‌مترین ئاست له باشبوونی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك و به‌ده‌ستهێنانی خواسته‌كان، گرێی خواردووه به خه‌بات و تێكۆشانی جه‌ماوه‌ری و چۆكدادان به‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه.
حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان، بانگه‌وازی جه‌ماوه‌ری ناڕازی كوردستان، كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، ژنان و لاوان و سه‌رجه‌م بێبه‌شان ده‌كات كه درێژه به خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی تا ئێستای خۆیان بده‌ن و له هه‌وڵی هێنانه‌مه‌یدان و به‌رینكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و پێكهێنانی ڕێكخراوه جه‌ماوه‌ره‌یه سه‌ربه‌خۆكانی خۆیان بده‌ن. ئه‌مه ته‌نها ڕێگایه هه‌م بۆ باشكردنی دۆخی ژیان و گوزه‌رانی جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش و هه‌م بۆ پێكهێنانی ئاڵۆگۆڕی ڕیشه‌یی و به‌رپاكردنی سیستمێك كه به ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر خه‌ڵك به‌ڕێوه‌یبه‌رێت و باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك ئامانجی بێت. حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری بۆ ڕێكخستن و ڕابه‌ریكردنی ئه‌م خه‌باته تێده‌كۆشێت.
١/٧/٢٠٢٤
PM:03:50:02/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت