له كه‌مپێكی ئاواره‌كانی شنگال ته‌قینه‌وه روویدا
وێستگه‌نیوز-
له‌ناو كه‌مپێكی ئاوه‌ره‌كانی شنگال له پارێزگای دهۆك ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان كوژراو و بریندار هه‌ن.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ناو كه‌مپی خانكێی ئاوه‌ره‌كانی شنگال له پارێزگای دهۆك ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه "دوای ته‌قینه‌وه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه و گومان ده‌كرێت بۆمبێكی چێندراو بێت".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه ژنێك گیانی له‌ده‌ستداوه و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوون".
هاوكات كه‌ناڵی رووداو له زاری پیر ده‌یان، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆچ و كۆچبه‌ران له دهۆك بڵاویكرده‌وه كه "له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی جلشۆرێك ژنێكی ته‌مه‌ن 37 ساڵ گیانی له‌ده‌ست داوه".
PM:02:48:02/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت