لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتیەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە
وێستگهنیوزـ
لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان رایگەیاند، بە فەرمی و دیاری کراوی لە رۆژانی پشوودا تاقیکردنەوەکان دەکرێن و گۆڕانیان تیادا ناکرێت.
سێشەممە 2ی حوزەیرانی 2024، لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی وەزارەتی پەروەردە، رایگەیاند، وەک لە خشتەی راگەیەندراوی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12 ی ئامادەیی بڵاوکراوەتەوە، بە فەرمی تاقیکردنەوەکان لە رۆژانی دیاریکراوی خۆیاندا دەکرێن بە بێ هیچ گۆڕانێک و ڕۆژانی پشووش تاقیکردنەوەکان دەکرێن.
لە ساڵنامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەم مانگەدا سێ پشووی فەرمی هەیە، ئهویش 7ی تەمموز کە سەری ساڵی کۆچییە، 14ی تەمموز و 16ی تهمموزی 2024، ئەم پشووانە قوتابیانی پۆلی 12ـی ئامادەیی ناگرێتەوە، بەهۆی تاقیکردنەوەکان و بۆ ئەوان پشوو نییە.
PM:01:24:02/07/2024
ئهم بابهته 224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت