ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم: هۆکاری تەقینەوەکەی سلێمانی نەزانراوە
دیمەنێک لە تەقینەوەکە
وێستگه‌نیوزـ
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی شاری سلێمانی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، تا ئێستا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه نه‌زانراوه.
ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ته‌مموزی 2024، لە گەڕەکی راپەرینی شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێک کە دوو سەرنشینی تێدابووە تەقیەوە.
لای خۆیه‌وه ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێت، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشه‌ممه 2ی ته‌مموزی 2024، کاتژمێر 11:30 خوله‌كی پێشنیوه‌ڕۆ، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری کیا سپۆرتاج رەنگی سپی ته‌قیه‌وه.
باسی له‌وه‌شكردووه، لە ئێستادا هۆکاری تەقینەوەکەی نەزانراوە، كه بووە هۆی برینداربوونی دوو کەس بەسەختی، کە یەکێکان شۆفێری ئۆتۆمبێلێک و ئەوەی دیکەیان سەرنشین بووە و لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکە بەردەوامە.
PM:01:02:02/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 4616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت