مه‌سرور بارزانی: به‌خشینێكی مانگانه‌ ده‌ده‌ینه‌ سێ هه‌زار رزگاربووی ده‌ستی داعش

‌مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم

وێستگه‌نیوزـ

مه‌سرور بارزانی، سەرۆك وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند، "سەرەڕای هەموو پیلان و هەوڵی ناحەزان بۆ دابڕاندنی کوردانی ئێزدی لە خەڵکی کوردستان، بەڵام ئەوان هەر لە دێر زەمانەوە پێکهاتەیەکی رەسەنی گەلی کوردستانن"، ده‌شڵێت، بەخشینێکی مانگانە بۆ زیاتر لە سێ هەزار خوشکی ئێزدیی رزگاربووی دەستی داعش ده‌بڕنه‌وه‌.


ئەمڕۆ سێشەممە 2ی تەمموزی 2024، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێوڕەسمی راگەیاندنی بەرنامەی پاڵپشتیی دارایی "بۆ رزگاربووانی دەستی تیرۆریستانی داعش بەڕێوەدەچێت"، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم وتارێکی پێشکەش کرد.
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی: "خوشک و برایانی ئێزدی بەشێکی گرنگ و دانەبڕاوی گەلی کوردستانن و مەراسیمە ئایینییەکانیشیان بە زمانی پاراوی کوردییە، سەرەڕای هەموو پیلان و هەوڵی ناحەزان بۆ دابڕاندنیان لە خەڵکی کوردستان، بەڵام ئەوان هەر لە دێر زەمانەوە پێکهاتەیەکی رەسەنی گەلی کوردستان و بەشێکی گرنگن لەو پێکەوەژیانەی لە هەرێمی کوردستان هەیە".
 
راشیگەیاند: "ئەم رێزلێنانەی ئەمڕۆ، بەخشینێکی مانگانەیە بۆ زیاتر لە سێ هەزار خوشکی ئێزدیی رزگاربووی دەستی داعش و، بێگومان بە باشتربوونی دۆخی دارایی، ئاستی هاوکارییەکانمان بۆ ئەو ئازیزانە فراوانتر دەبێت".


AM:11:54:02/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت