وته‌بێژی یه‌كێتی: ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئێمه ده‌كرێت به‌ره‌و شه‌ڕی ناوخۆیه
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لێدوانه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵًیت : "ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئێمه ده‌كرێت به‌ره‌و شه‌ڕی ناوخۆیه".
ئه‌مشه‌و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌شاری هه‌ولێر وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دایه‌وه كه ئاراسته‌ی حزبه‌كه‌ی كراون و رایگه‌یاند كه هه‌واڵگری عێراق ئاگاداری كردینه‌وه كه له‌سه‌ر ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان سه‌ربازێكی دژه‌تیرۆر گیراوه و دانی به‌وه‌داناوه كه 800 دۆلاریان داوه‌تێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره بكات.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وتی: "ئه‌وكات دژه‌تیرۆر هه‌موو ئیمتیازاتێكی ئه‌و سه‌ربازه‌ی بڕی و كه‌وته هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری عێراق بۆ ئه‌وپرسه".
وتیشی: "ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان راگه‌یه‌ندرا و به‌پێی دانپێدانانی ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون، ناوی حزبێكی دیاریكراو هێنرا، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی یه‌كه‌ی 70 و دژه‌تیرۆر ناهێنێت".
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "كاتێك سه‌ره گه‌یشته نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ناوخۆ، هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی له دژی یه‌كێتی ده‌ستپێكرد".
وته‌بێژی یه‌كێتی جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن و ئه‌وه‌ی ئێستا كه‌ی 24 ده‌یكات له بابه‌تی شه‌ڕی ناوخۆیه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ده‌بێت خۆمان بۆ پێكه‌وه كاركردن ئاماده بكه‌ین نه‌ك بۆ ئاژاوه و شه‌ڕی ناوخۆ و قسه‌كانی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنن، ئێمه وه‌كو یه‌كێتی ئه‌م سیناریۆیانه زۆر به‌توندی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
راشيگەياند كە "پێشتر هه‌وڵدرا
قسه‌مان له‌گه‌ڵ بكرێت بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام ئێمه ره‌تمانكرده‌وه و ئه‌وه‌ی
ئێستا هه‌یه جۆرێكه له دروستكردنی كێشه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان،
چونكه پارتی ده‌یه‌وێت به‌رێگه‌ی چه‌ند سیناریۆیه‌كه‌وه هه‌ڵبژاردن دوابخات و نه‌كرێت."
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا باسی له‌وه كرد كه "هه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی كه ئێستا به‌ڕوی توركیا داخراوه، به‌هۆی راپۆرتی ناڕاست و درۆكانه‌وه بو كه گه‌یه‌ندراونه‌ته توركیا، وه‌ك ئه‌وه‌ی له رابردودا میدیاكانی پارتی بڵاویانكردۆته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك له‌و راپۆرتانه راست بن".
PM:08:24:01/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 3288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت