فازڵ نەبی: مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجکرا


وێستگه‌نیوزـ

فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا.

فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دوێنێ یەکشەممە بەشێک مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی و خانەنشینی خەرجکرا و ئەمڕۆش مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی خەرجکرا.

بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ رووداو ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەمڕۆ بڕیاری خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێمی کوردستان درا.

جەختی لەوەشکردەوە، دوێنێ مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی و خانەنشینان خەرجکراوە.

باسی لەوەشکرد، مووچەی مانگی ئایاری هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی دارایی عێراقە و لە وردبینیدایە و تا ئێستا خەرجنەکراوە.


PM:12:38:01/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 6312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت