كه‌شێكی فێنك هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه
وێستگه‌نیوزـ
كه‌شێكی فێنك هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك روو له نزمبوونه‌وه ده‌كه‌ن، له‌ناوچه شاخاوییه‌كانیش زیاتر هه‌ستی پێده‌كرێت.
پشتیوان ئیبراهیم، شاره‌زا له‌بواری كه‌شناسی به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: له‌مڕۆ دووشەممە 1ی ته‌مموزی 2024، پلەی گەرما لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم لە یه‌ك بۆ سێ پلە دەست بەنزم بونەوە دەکات بەپێی ناوچەکان و لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر هەستی پێدەکرێت.
باسی له‌وه‌شكرد، ئەم نزمبوونەوەیه تا 72 کاتژمێر بەردەوامی دەبێت زیاتر کاریگەری نزم بونەوەکە لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە دەبێت و لە کۆتایی هەفتە واتە پێنجشەممە کاریگەری بارستەکە بەرەو لاواز بوون دەڕوات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: لە سەره‌تای هەفتەی داهاتوو دووبارە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبنەوە.
"لە هەفتەی دووەمی مانگی ته‌مموز خێرایی با زیاد دەکات و ناوبەناو بەردەوام دەبێت بەپێی ناوچەکان، لە هەندێ ناوچە نزیک دەبێتەوە لە 50 کیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا"، ئه‌و شاره‌زای كه‌شناسیه وای وتووه.
AM:09:20:01/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 8824
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت