نێچیرڤان بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ فایه‌ق زیدان دووپاتكرده‌وه‌

‌ئەرشیف

وێستگه‌ نیوزـ

مایك واڵتز، ئەندامی کۆمارییەکان لە كۆنگرێسی ئەمریکا پڕۆژە یاسایەکی‌ پێشکه‌شکرد بۆ سەرکۆنەکردنی‌ فایەق زیدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی له‌ عێراق بە تۆمەتی‌ هاوکاریکردنی‌ ئێران و تۆمه‌تباری كردبوو كه‌ زیدان ئامێر و بوكه‌ڵه‌ی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌.

ئه‌و هه‌وڵه‌ی كۆنگرێسمانه‌كه‌ی ئه‌مریكا، كاردانه‌وه‌ی توندی له‌ناوخۆی عێراق به‌دوای خۆیدا هێنا و له‌ هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی‌ هەرێم له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگەیاندوه‌، پاڵپشتی‌ لە دادوەر فایەق زیدان، سەرۆکی‌ ئەنجومەنی‌ باڵای‌ دادوەریی‌ عێراق دەکەن و وتی‌، "هەوڵە گەورەکانی‌ و خزمەتە دڵسۆزانەکانی‌ بۆ دادگە و وڵات بەرز دەنرخێنین".

 ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی‌، سەرۆکی‌ هەرێمی‌ کوردستان لە نوسینێکدا لە تۆڕی‌ کۆمەڵایەتی‌ ئێکس وتویه‌تی: "هەر بەئامانجگرتنێک یان تانە و لێدوانێک رەتدەکەینەوە کە زیان بە ناو و ناوبانگی‌ فایەق زيدان بگەیێنێت یان لە پێگەی‌ کەم بکاتەوە".

هه‌ر ئه‌مڕۆ بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یامێكی پشتیوانی بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عیراق بڵاوكرده‌وه‌و وتی: "دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری عیراق دامه‌زراوه‌یه‌كی نیشتمانی، سه‌ربه‌خۆ و رێزلێگیراوه‌ له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م عیراقییه‌كانه‌وه‌".

بافڵ تاڵه‌بانی رایگه‌یاندوه‌: "ده‌ستبردن بۆ ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ و سه‌رۆكه‌كه‌ی دادوه‌ر فایه‌ق زێدان، كارێكی ره‌تكراوه‌ و ئیدانه‌كراوه‌ له‌هه‌ر لایه‌ن و گروپ و كه‌سێكه‌وه‌ بێت كه‌ بوێری هه‌نگاوێكی له‌وجۆره‌ بكات و ئێمه‌ جه‌خت له‌ پاڵپشتی و پابه‌ندبوون و رێزمان بۆ ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ و سه‌رۆكه‌ به‌ڕێزه‌كه‌ی ده‌كه‌ینه‌وه‌".


PM:09:47:30/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 1048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو