قوباد تاڵه‌بانی: بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە گروپی كچانی مینا ده‌كه‌م
وێستگه نیوزـ
له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كه ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌نجامیدا، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ گروپی كچانی مینا كۆبوه‌وه‌و پشتیوانیی خۆی بۆ دوپاتكردنه‌وه.
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له لاپه‌ره‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك كچانی ئه‌ندامی ناو گروپه‌كه‌ی به كچانی ژیر و ئازا و هۆشیار وه‌سفكردوه‌و له‌سه‌ر ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه له‌گه‌ڵیان گرتویه‌تی، نوسیویه‌تی: "کۆمەڵێ کچی ئازا و هۆشیار و ژیر.. لەچەمچەماڵی ئازیز.. لەدەوری گروپی "مینا” کۆبونەتەوە.
ده‌شڵێت: ئەوان خاوەن روئیان و کار بۆ خێزان دۆستی و بەهێزکردنی دامەزراوەی خێزانێکی دوور لەتوندوتیژی دەکەن.
له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه، قوباد تاڵه‌بانی نوسیویه‌تی: "ئەمڕۆ زۆر دڵخۆش بووم بەکۆبوونەوەم لەگەڵ گروپی مینا.. بە هەموو شێوەیەک پشتیوان و پاڵپشتیان دەبم. داوام لێکردن پشوودرێژبن و ئەزمونی خۆیان لەگەڵ رێکخراوەکانیتر لە شار و شارۆچکەکانی دیکەی کوردستان بەش بکەن و سود لە ئەزمونی یەکتر ببینن."
PM:09:12:30/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت