ئه‌مشه‌و شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
وێستگه نیوزـ
بریاره ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه شاندێکی هاوبەشی وەزارتەکانی ناوخۆ و دارایی هەرێم سەردانی بەغدا بكات و بۆ گفتوگۆکردن و ڕێککەوتن لەسەر چەند پرسێک لەگەڵ تیمێکی حکومەتی عێراق کۆببنەوە ، یەکێك لەو پرسانەش موچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمە.
شانده‌كه‌ی وەزارەتی ناوخۆ بە سەرۆکایەتی ڕێبەر ئەحمەد و شاندی وەزارەتی دارایی بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب لەگەڵ لیژنەیەکی تایبەتی ترانزێت سه‌ردانی بەغدا ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شاندەکە بۆ چارەی کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ تیمی حکومەتی عێراق کۆدەبنەوە كه پێکدێن لە محەممەد تەمیمی، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق و بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و چەند بەرپرسێکی دیکەی به‌غدا.
PM:08:59:30/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 612
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت