بنهماڵهی ئهو كهسهی لهناو زیندانی سلێمانی هێرشیكرد: ئەوان بە چوار برا برایهكیان كوشتین
وێستگه نیوزـ
ئەمڕۆ یهكشهممه 30ی حوزهیرانی 2024، کەسێک بۆ سەردانیکردن چووە ناو زیندانی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی، پاشان هێرشی کردووەتە سەر دوو زیندانی و برینداری كردن.
لهوكاتهدا سهرچاوهیهكی ئاگادا له پۆلیسی سلێمانی به وێستگهنیوز-ی وت، ئهو كهسهی هێرشهكهی كردووه بە ناوی سەردانیکردنەوە هاتووەتە ناو زیندانەکە و بە چەقۆ هێرشیکردووەتە سەر ئهو دوو زیندانییه و و برینداری كردوون.
لهسهر ئهو رووداوهش، بنهماڵهی هێرشكارهكه بهناوی "جاسم و قاسم مامەقالە" روونكردنهوهیهكیان بڵاوكردهوهو به ئاشكرا دهڵێن: براكەمان بەمەبەستی تۆڵەكردنەوەی براكەمان، ئەو دوو كەسەی لە زیندان برینداركردووە، ئەوان بە چوار برا ئەمساڵ براكەمانیان كوشت".
دهقی روونكردنهوهكه:
رونكردنەوەیەك لە بنەماڵەی جاسم و قاسمی مامەقالەوە: بۆ ڕای گشتی
ئەمڕۆ لەپاش ئەوەی لەکەناڵ و سایتەکان هەواڵی بریندار بونی دوو کەس لەگرتوخانەی سلێمانی بڵاو بوەوە.
بە پێویستمان زانی ئەم ڕونکردنەوەیە بۆ ڕای گشتی بخەینە ڕوو.
لە بەرواری ١٨ی ١ی ٢٠٢٤ لەشاری چەمچەماڵ لەکاتژمێر ٣ی بەیانی چوار چەکدار دەچنە پێش ماڵی خوا لێخۆشبو (جمعە قادر غەفور)ی برامان و لەدەرگای حەوشەکەی دەدەن و لەپاش ئەوەی دەچێتە پێشوازیان. بەبێ هیچ قسەیەک ئەم چوار کەسە کە هەرچواریان برای یەکن پەلاماری براکەمان دەدەن و فیشەکێکی پێوە دەنێن.
لە پاش نیو کاتژمێر کاکە (جمعەی) برامان چوەوە بەر دیوانی خودای گەورە و گیانی سپارد.
ئەمە لەکاتێکدایە براکەمان خاوەن دوو هاوسەر و ١٠ منداڵە و هیچ تاوانێکی نەکردوە و هیچ کێشە و پێشینەیەکی ناکۆکی کۆن و نوێمان لەگەڵ ئەو بنەماڵەیە نەبوە. ئەوەندە لەخۆی دڵنیا بوە کاتێک دەرگای بۆ کردونەتەوە وای زانیوە ئەم کەسانە بۆ پێوسیتیەک هاتون بەو کاتە لەدەرگا دەدەن.
ئەوەی ئاماژەمان پێ کردوە لەکامێرای چاودێرییەوە تەواوی ڕوداوەکە تۆمار کراوە و لەلای خۆمان و بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و تەواوی دام و دەزگا ئەمنێکانی سنوری چەمچەماڵ بەردەستە.
پەیوەست بەهەمان ڕوداو
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ کاک (عەزیز قادر غەفور) کە برا گەورەی بنەماڵەکەمانە.
دەرفەتی وەرگرتوەو بە مەبەستی سەردانی(مەواجە) ڕۆشتوەتە ناو زیندانەکە و لەو کاتەدا چاوی بە بکوژانی براکەمان کەوتوە کاتەکەی بەگونجا و زانیوە تۆڵەی خوێنی برا بەناحەق کوژراوەکەمان بکاتەوە و هێرشی کردوەتە سەر دوو لە بکوژەکانی کاک (جمعە)ی برامان.
بنەماڵەی
جاسم مامە قالە و قاسم مامە قالە
PM:07:59:30/06/2024
ئهم بابهته 7100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت