دوای داواكارییه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی، ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌سه‌ر نووسینی كۆمێنتێك ده‌ستگیركرابوو، ئازاد كرا
وێستگه‌نیوز-
سه‌نته‌ری میترۆ پێشوازی له داواكه‌ی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه "به‌رپرسان به سینگفراوانییه‌وه گوێ له ره‌خنه‌ی هاوڵاتییان بگرن و هه‌رگیز له‌سه‌ر ره‌خنه و گله‌یی و توڕه‌بوونی هاوڵاتییه‌ك سكاڵا له‌سه‌ر كه‌س تۆمار نه‌كه‌ن"، دوای داواكارییه‌كه‌ش ئه‌و گه‌نجه‌ی هه‌ڵه‌بجه كه له‌سه‌ر نووسینی كۆمێنتێك ده‌ستگیركرابوو، ئازادكرا.
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ قایمقام و به‌رپرسانی ئیداری چه‌مچه‌ماڵدا داوایكردووه "به‌رپرسانی ئیداری چه‌مچه‌ماڵ به سینگفراوانییه‌وه گوێ له ره‌خنه‌ی هاوڵاتییان بگرن و هه‌رگیز له‌سه‌ر ره‌خنه و گله‌یی و توڕه‌بوونی هاوڵاتییه‌ك سكاڵا له‌سه‌ر كه‌س تۆمار مه‌كه‌ن.ده‌بێت یاسا به‌كاربێنن بۆ جێبه‌جێكردن و كارئاسانیكردن بۆ هاوڵاتییان، نه‌ك بۆ گرفت و كێشه دروستكردن بۆ هاوڵاتییه‌كی توڕه و ناڕازی".
سه‌نته‌ری میترۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا پێشوازی له داواكه‌ی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه به‌رپرسان به‌سینگفراوانییه‌وه گوێ له ره‌خنه‌ی هاوڵاتییان بگرن و هه‌رگیز له‌سه‌ر ره‌خنه و گله‌یی و توڕه‌بوونی هاوڵاتییه‌ك سكاڵا له‌سه‌ر كه‌س تۆمار نه‌كه‌ن.
میترۆ ئاشكراشیكردووه كه "هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر داوای قایمقامی هه‌ڵه‌بجه، نوخشه ناسیح، ئه‌و داوا یاساییه‌ی له‌سه‌ر (بڕیار كه‌مال محه‌مه‌د) كه پیشه‌ی نانه‌وایه، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌ت تۆمار كرابوو، كشانه‌وه، ئه‌مڕۆش ئازاد كرا".
راشیگه‌یاندووه كه "میترۆ له‌چه‌ندین بۆنه‌ی جیادا داوای له به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه، ره‌خنه، توانج، نوكته، ناڕه‌زایه‌تی، كاریكاتێر، نووسینی ته‌نز ئامێز، وه‌ك هۆكارێك بۆ چاككردنی ئه‌دای وه‌زیفی خۆیان ته‌ماشا بكه‌ن، له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ربڕینانه هاوڵاتیان و نووسه‌ران راپێچی دادگاكان نه‌كه‌ن".
له‌باره‌ی میترۆوه
سه‌نته‌ری میترۆ له ئابی 2009 به هه‌وڵی كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نوس و به‌رگریكاری مافی مرۆڤه‌وه، به هاوكاری رێكخراوی په‌یمانگای رۆژنامه‌نوسانی جه‌نگ و ئاشتی IWPR ی ئه‌مریكی دامه‌زاروه، له‌و كاته‌وه 13 راپۆرتی ده‌رباره‌ی ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری بڵاو كردۆته‌وه.
له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه هه‌ریه‌ك له رێكخراوه‌كانی (IWPR) و رێكخراوی گه‌لی نه‌رویژی (NPA) و پاڵپشتی میدیای نێوده‌وڵه‌تی (IMS)، Gulf Center for Human Rights، وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی ئه‌مریكا، Intenews، رێكخراوی IRI، له رێگه‌ی پرۆژه‌وه پاڵپشتییان كردوه.
[email protected]
PM:06:14:30/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 856
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت