بەوێنە...دووه‌م ئۆتۆمبێلی كاروانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌رگه‌ڕا
وێستگه‌نیوز-
دووه‌م ئۆتۆمبێلی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌سه‌ر رێگای هه‌ڵه‌بجه وه‌ڕگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه دووكه‌س به سه‌ختی برینداربوون.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ڵه‌بجه‌وه بۆ سلێمانی، دووه‌م ئۆتۆمبێلی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی وه‌رگه‌ڕا.
رووداوه‌كه له‌سه‌ر رێگای هه‌ڵه‌بجه بۆ سلێمانی بووه و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س كه شۆفێر و سه‌رنشینێك بوون به سه‌ختی برینداربوون و بۆ چاره‌سه‌ر گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه.
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێكی شاندی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له رێگه‌ی هه‌ڵه‌بجه وه‌رگه‌ڕاو به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز، سه‌رنشینه‌كانی سه‌لامه‌تن.
په‌یامنێری وێستگه‌نیوز رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30ی حوزه‌یرانی 2024، ئۆتۆمبێلێكی "سكویریتی" شاندی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، له گوندی كانی پانكه و له كاتژمێر 10:50 خوله‌كدا، دووچاری رووداوێكی هاتوچۆ له‌جۆری وه‌رگه‌ڕان بووه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری وێستگه‌نیوز، سه‌رنشینه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه سه‌لامه‌تن.
PM:04:50:30/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1028
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت