شەشەمین حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە پارێزگایەکی هەرێمی کوردستان تۆمارکرا


وێستگه‌نیوز-
ئەمڕۆ 30ی حوزەیرانی 2024 یەکەم حاڵەتی تای خوینبەربوون لە پارێزگای هەولێر لەمساڵدا تۆمارکرا، بەپێی زانیارییەکان نەخۆشەکە ژنێکی تەمەن 60 ساڵە، لەئێستاشدا تەندروستی جێگیرە.

دکتۆر بێریڤان عەدنان ئەسعد، بەڕێوەبەری  بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی، لەم بارەیەوە ڕایگەیاند، کەسێک کەلە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووەوە لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، ئەمڕۆ پشکنینەکانی دەرچووە، و دەرکەوتووە کە تووشبووی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون بووە.

ناوبراو ئاشکراشیکرد کە نەخۆشەکە ژنێکی تەمەن 60 ساڵە و لە ئێستاشدا تەندروستی جێگیرە و لەژێر چاودێریدایە.

 جێگای باسە ئەمە شەشەم حاڵەتی تای خوێنبەربوونە کەلەم ساڵدا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرابێت، کە دوانیان لە پارێزگای دهۆک و سیانیشیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی  و یەکێکیشیان کەبە نوێترین حاڵەتیان دادەنرێت لە پارێزگای هەولێر بووە.
 

تای خوێنبەربوون چییە؟

تای خوێنبەربوون کریمیا-کۆنگۆ، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1944 لە کریمیا دۆزراوەتەوە، و لەساڵی 1956 دا هەمان مەخۆشی لە وڵاتی کۆنگۆی دیموکرات دۆزرایەوە، هەربۆیە ناوی هەردوو ناوچەکەی بۆ بەکاردەهێنرێت.

ئەم نەخۆشییە لە رێگەی زیندەوەرێکی بچوکەوە بە ناوی (گەنە) لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، و لە 40%ی تووشبووانی ئەم نەخۆشییە مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە، چونکە تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی مەترسیدارە و کاتێک تووشی کەسێک دەبێت، ڕێگری لە خوێن مەین دەکات لە جەستەیدا و موولوولە تەنکەکانی خوێنی دووچاری خوێنبەربوون دەکاتەوە.

چۆن نەخۆشی تای خوێنبەربوون دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ؟

ئەگەرهاتوو مرۆڤێک دەست لەو ئاژەڵە بدات کە گەنەکەی پێوەیە، یاخود ئاژەڵێکی تووشبوو بە گەنە سەرببڕێت و خوێنەکەی بەربکەوێت، یانیش شیر و گۆشتی ئەم ئاژەڵە تووشبووە بخوات، توشی نەخۆشی تای خوێن بەربوون دەبێت
 

نیشانەکانی نەخۆشییەکە کە لەماوەی 3 بۆ 14 رۆژدا دەردەکەوێت:

سکچون، تا، هەستکردن بەئازاری ماسولکەکان و ئێسک و جومگەکان، سەرگێژ خواردن، ڕشانەوە و هێڵنجدان، بێهێزی و هیلاکبوون.


PM:04:32:30/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت