بافڵ تاڵه‌بانی: ده‌ستبردن بۆ دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری عێراق و سه‌رۆكه‌كه‌ی كارێكی ره‌تكراوه‌یه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری عێراق دامه‌زراوه‌یه‌كی نیشتمانی، سه‌ربه‌خۆ و رێزلێگیراوه له‌لایه‌ن عیراقییه‌كانه‌وه. ده‌شڵێت: ده‌ستبردن بۆ دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری عێراق و سه‌رۆكه‌كه‌ی كارێكی ره‌تكراوه‌یه".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30ی حوزه‌یرانی 2024، بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یامێكی پشتیوانی بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عیراق بڵاوكرده‌وه.
له سه‌ره‌تای په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆكی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری عیراق دامه‌زراوه‌یه‌كی نیشتمانی، سه‌ربه‌خۆ و رێزلێگیراوه له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م عیراقییه‌كانه‌وه".
بافڵ تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "ده‌ستبردن بۆ ئه‌و دامه‌زراوه‌یه و سه‌رۆكه‌كه‌ی دادوه‌ر فایه‌ق زێدان، كارێكی ره‌تكراوه و ئیدانه‌كراوه له‌هه‌ر لایه‌ن و گروپ و كه‌سێكه‌وه بێت كه بوێری هه‌نگاوێكی له‌وجۆره بكات".
سه‌رۆكی یه‌كێتی راشیگه‌یاندووه كه "ئێمه جه‌خت له پاڵپشتی و پابه‌ندبوون و رێزمان بۆ ئه‌و دامه‌زراوه‌یه و سه‌رۆكه به‌ڕێزه‌كه‌ی ده‌كه‌ینه‌وه".
PM:03:35:30/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 2028
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت