قوباد تاڵه‌بانی: داوامان له‌ وه‌زاره‌ته‌كان كردووه‌ زووتر لیستی مووچه‌ ئاماده‌ بكه‌ن

‌قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێم. وێنە: ئەرشیڤ

وێستگه‌نیوزـ

قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، "داوایان لە وەزارەتەکان کردووە لەمەودوا زووتر لیستى مووچە ئامادە بکەن".


قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان لەمیانەى کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا لەپەراوێزى سەردانەکەى بۆ شارۆچکەى چەمچەماڵ لەبارەى مووچەى هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە وتی "چاوەڕوانى ئەنجامى وردبینى لیژنەى چاودێریى دارایى عێراقین و هەرکات وردبینییەکە تەواوکرا مووچەکە خەرج دەکرێت".

وتیشى: "لە مانگەکانى داهاتوودا ئەو کێشەیە نامێنێت و لەکاتى خۆیدا مووچەى هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە خەرج دەکرێت".



PM:02:53:30/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت