له رووداوێكی هاتوچۆدا گه‌نجێك گیانی له ده‌ستدا
وێستگه‌نیوزـ
له رووداوێكی هاتوچۆدا له جۆری وه‌رگه‌ڕان، گه‌نجێك گیان له ده‌ستدا و به وته‌ی مقه‌ده‌مێكی هاتوچۆی سلێمانی، رووداوه‌كه به‌هۆی تێپه‌راندنه‌وه بووه.
به‌همه‌ن عه‌بدوڵا، مقه‌ده‌می هاتوچۆ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30ی حوزه‌یرانی 2024، ئۆتۆمبێلێکی جۆری کرۆلا تەکسی لە رێگای خەلەکان کۆنتڕۆڵی لەدەستداوه وەردەگەڕا.
به وته‌ی ئه‌و مقه‌ده‌مه‌ی هاتوچۆی سلێمانی، به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه گیانی لەدەستداوه کە تەمەنی 18 ساڵی تەواو نەکردووە.
باسی له‌وه‌شكردووه، هێڵکاری رووداوەکە ئەوە دەردەخات کە شۆفێر تێپەڕاندیی ئەنجامداوە و دواتر کۆنتڕۆڵی لەدەستداوه و وه‌رگه‌ڕاوه.
AM:09:48:30/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 7172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت