بكوژی شۆفێری ئۆتۆمبیلێكی تهكسی له ههولێر دهستگیركرا
وێستگه نیوزـ
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی بکوژی شوفێری ئۆتۆمبێلێکی تەکسی لە دەورووبەری شاری هەولێر راگهیاند، بهپێیی ئاسایشی ههولێر، خوشکی تۆمەتبارەکە لەگەڵ شوفێرێکی ئۆتۆمبێڵی تەکسی کە پەیوەندی سۆزداریی هەبووە و پێشتر چووەتە خوازبێنی، لە شاری دهۆکەوە بەرەو هەولێر ههڵاتبوون.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دهڵێت، پاش ئەوەی هەواڵی کوژرانی شوفێری ئۆتۆمبێلێکی تەکسی و برینداربوونی ئافرەتێک گەیشت، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە لەدەورووبەری شاری هەولێر و ڕێک لەسەر ڕێگەی شاخۆلان، هەر ئەو کاتە دەستیان بە لێکۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی شوێن پەنجەی تاوان و ناسنامەی تاوانبارەکە کردووەو بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتباری سەرەکی بکوژی شوفێرەکە و بریندارکردنی ئافرەتەکە لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیر کراوە.
ئاسایشی هەولێر باسی لهوهشكردوه كه دووەم رۆژی جەژنی قوربان، خوشکی تۆمەتبارەکە لەگەڵ شوفێرێکی ئۆتۆمبێڵی تەکسی کە پەیوەندی سۆزداریی هەبووە و پێشتر چووەتە خوازبێنی، لە شاری دهۆکەوە بەرەو هەولێر دێن و لە هەولێر دەمێننەوە، دوای ماوەیەک مانەوە لەو شارە، برای کچەکە کە تۆمەتبارەکەیە، دێتە شاری هەولێر گوایە دەیەوێت هاوکارییان بۆ بێنێت، کە بە خوشکی و شوفێرەکە دەگات و ماوەی چەند کاتژمێرێک لەگەڵیان دەمێنێتەوەدو، دواتر دەڵێت بمگەڕێننەوە شاری دهۆک، لەسەر ڕێگەی شاخۆلان بەرەو شاری دهۆک، لە ڕێگە دەوەستن، تۆمەتبارەکە بە چەکی جۆری دەمانچە هێرش دەکاتە سەر شوفێرەکە و خوشکەکەی، دەستبەجێ شوفێرەکە گیان لەدەست دەدا و خوشکەکەشی بە سەختی بریندار دەبێت کە ئێستا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی چڕی تەندروستی دایە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاسایشی هەولێر، ئەو چەکەی تۆمەتبارەکە تاوانەکەی پێ ئەنجامداوە، چەکی بێ مۆڵەت بووە، لە لێکۆڵینەوەکانیشدا تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەی ناوە .
PM:10:38:29/06/2024
ئهم بابهته 2748
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت