سه‌نته‌ری میترۆ داوای ئازادكردنی ئه‌م گه‌نجه ده‌كات كه له‌سه‌ر نوسینی كۆمێنتێك زیندانی كراوه
وێستگه نیوزـ
له به‌یاننامه‌یه‌كدا سەنتەری میترۆ نیگەرانی و بێزاری خۆی لە زیندانی کردنی گەنجێک لە شاری هەڵەبجەی شەهید دەردەبڕێت كه بەهۆی نووسینی کۆمێنتێک لە پەیجێکی فەیسبوک ده‌ستگیركراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه بەپێی زانیارییەکانی «میترۆ» گەنجەکە کە ناوی «بڕیار کەمال محەمەد» (لەدایکبووی ١٩٩٩) لە ڕۆژی چوار شەممەوە لە سەر سکاڵای قایمقامییەتی قەزای هەڵەبجە لە ده‌ستگیركراوه، كه‌سوكاره‌كه‌ی داوایان كردوه به كه‌فاله‌ت ئازاد بكرێت، به‌ڵام داواكه لە دادگا ڕەتکراوەتەوە.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا سەنتەری میترۆ ده‌ڵێت كه ئەم جۆرە لە توندکردنی سزا لەسەر دەربڕین و گرتن لە رۆژانی کۆتایی دەوام ئاماژەنمایەکی خراپ و مەترسییە لەسەر ئازادی، هاوكات میترۆ داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ئەو گەنجەو داخستنی دۆسیەکەی دەکات و ده‌ڵێت: "زیندانیکردن لەسەر کۆمێنت مایەی نیگەرانی و پێشینەیەکی خراپە."
PM:08:33:29/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 4732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت