كارگه‌ی ماستی دایك به‌هۆی فێڵكردن له هاوڵاتیان داده‌خرێت
وێستگه‌نیوز-
به‌هۆی فێڵكردن له هاوڵاتیان و به‌كارهێنانی شیری وشك و فرۆشتنه‌وه‌ی به نرخی ماستی فرێش، قائیمقامیه‌تی سلێمانی كارگه‌ی ماستی دایك داده‌خات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه قائیمقامیه‌تی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له‌سه‌ر زانیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كارگه‌ی ماستی دایك داده‌خات".
راپۆرتی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه كه "به‌هۆی فێڵكردن له هاوڵاتیان و به‌كارهێنانی شیری وشك بۆ دروستكردنی ماست، هه‌روه‌ها فرۆشتنه‌وه‌ی به‌نرخی ماستی شیری فرێش، لیژنه‌كه كارگه‌ی ماستی دایك له گه‌ڕه‌كی هه‌واری شار داده‌خات".
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕوو كه "یه‌كێكی دیكه له سه‌رپێچییه‌كانی كارگه‌ی ماستی دایك، نه‌بونی مۆڵه‌تی كاركردنه، كه به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه خواردن و خواردنه‌وه پێشكه‌ش به‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ن مۆڵه‌ت له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تایبه‌ت به پیشه‌كه‌ی وه‌ربگرن، به‌پێچه‌وانه‌وه رووبه‌ڕووی داخستن ده‌كرێنه‌وه".
راپۆرتی لیژنه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه، له‌كارگه‌ی ماستی دایكدا ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له شه‌ش سه‌د و (11) سه‌تڵ ماستی یه‌ك كیلۆگرام و نیودا گیراوه و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوده‌برێن و خاوه‌نه‌كانیشی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
بۆ گه‌یاندنی سكاڵا و زانیاری به‌قائیمقامیه‌تی سلێمانی و لیژنه هاوبه‌شه‌كان، په‌یوه‌ندی به ژماره مۆبایلی (07708677777)ـه‌وه بكه‌ن.
PM:02:11:29/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 2800
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت