به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر كوژرانی لیوا موحسین رەشید، ئەفسەر لە وەزارەتی پێشمەرگە، كه لیوای ته‌بابه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه، بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت: ئه‌و ئه‌فسه‌ره به "چه‌كی جۆری كلاشنکۆف كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی هه‌ولێر:
ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی (28-6-2024) کاتژمێر (4:30) خولەکی ئێواره تیمەكانی بەڵگه و تاوانی هەولێر و تیمەكانی كامێرای چاودێری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتنه شوێنی ڕووداوێكی گیانلەدەستدان له شەقامی لاوەكی 150مەتری هەولێر نزیك یەکەکانی نیشتەجێبوونی سلاڤا ستی، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەكان دوای گەیاندنی تەرمەکه بۆ پزیشكی دادی، دەرکەوت کە هاووڵاتییەک به ناوی ( محسن رشید ) كه پیشەی ئەفسەره به پلەی لیوا لە وەزارەتی پێشمەرگە بە چەكی جۆری كلاشنکۆف كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه كه به تەنیا بووە له ناو ئۆتۆمبێلە تایبەتەكەی خۆیدا.
پێش ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه ئه‌مرۆ هه‌ینی هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوبوه‌وه كه لیوا موحسین رەشید كه هاوكات هاوسه‌ری ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانه، لە روداوێکدا بە گولـلە گیانی لەدەستدا و به‌پێی زانیارییه نافه‌رمییه‌كان له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا به كوژراوی دۆزراوه‌ته‌وه.
PM:08:58:28/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 3164
جار خوێنراوه‌ته‌وه