ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه به گولـله گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
لیوایەکی پێشمەرگە كه هاوكات هاوسه‌ری ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانه، لە روداوێکدا بە گولـلە گیانی لەدەستدا و به‌پێی زانیارییه نافه‌رمییه‌كان له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا به كوژراوی دۆزراوه‌ته‌وه.
لیوا موحسین رەشید، ئەفسەر لە وەزارەتی پێشمەرگە، كه لیوای ته‌بابه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه، ئەمڕۆ هەینی تەرمەکەی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا لە هەولێر دۆزرایەوە.
بەپێی زانیارییەکان، لیوا موحسین رەشید هاوسه‌ری ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیە لە پەرلەمانی عێراق و تائێستا نازانرێت رووداوه‌كه ئه‌مرۆ بووه یان شه‌وی رابردوو، لایه‌نه فه‌رمییه‌كانیش هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌وباره‌یه‌وه نه‌داوه.
PM:07:31:28/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت