سۆران عومه‌ر: 19 كه‌ناڵی له‌شفرۆشی له ته‌له‌گرام داخران كه هه‌زاران ئافره‌تی كورد و عه‌ره‌بی تێدا بووه
وێستگه نیوزـ
سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری رایگه‌یاند كه داوایه‌كی پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی عێراق كرد و بۆ داخستنی ژماره‌یه‌ك له كه‌ناڵ له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی ته‌له‌گرام و وه‌ك ناوبراو ده‌ڵێت ئه‌و كه‌ناڵانه تایبه‌ت بوون به له‌شفرۆشی.
سۆران عومه‌ر رایگه‌یاندوه كه ئەو 19 کەناڵە سەرچاوەیەکی مەترسیداری لەشفرۆشی بوو لەعێراق و هەرێمی کوردستان و وێنەی هەزاران ئافرەتی شارەکانی کورد‌و عەرەبی تێدابوو و بەکاردەهێنرا بۆ بانگەشەی لەشفرۆشی.
له نوسراوێكیشدا كه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی به‌رزكردوه‌ته‌وه، سۆران عومه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه زیاتر له دوو ملیۆن هاوڵاتیی عێراقی جۆینی ئه‌و كاڵانه‌یان كردوه‌و 18 گروپی دیكه‌ی هاوشێوه‌ش به‌ناوی هه‌ر پارێزگایه‌كی عێراق به‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه له ته‌له‌گرام هه‌ن.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری سوپاسی وه‌زیری گه‌یاندن و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراقیشی كردوه کە هەستاون بەداخستنی هەر 19 کەناڵەکەی لەشفرۆشی.
PM:04:36:28/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 800
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت