كونسوڵی ئێران له سلێمانی زانیاری ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕوو
محه‌مه‌د مه‌حمودیان
وێستگه‌نیوز-
سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی رایگه‌یاند كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ته‌نها له سلێمانی له نێوان 500 بۆ 1000 كه‌س ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێ بده‌ن، ده‌شڵێت: "پێویست بكات كاتی ده‌نگدان درێژ ده‌كه‌ینه‌وه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی محه‌مه‌د مه‌حمودیان، سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "له كاتژمێر 8:00ی به‌یانییه‌وه له شاری سلێمانی به‌رنامه‌ی ده‌نگدانمان ده‌ستپێكردووه و هاوڵاتیانی ئێرانی دانیشتوی هه‌رێمی كوردستان دێن ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن".
وتیشی: "سندوقی گه‌ڕۆكمان له هه‌ڵه‌بجه و كه‌لار هه‌یه و ئێستا خه‌ریكن ده‌نگی خه‌ڵك وه‌رده‌گرن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "نزیكه‌ی 23 ناوه‌ندی جێگیر و گه‌ڕۆك له سه‌رانسه‌ری عێراق ده‌نگی هاوڵاتیانی ئێرانی له عێراق وه‌رده‌گرن و پڕۆسه‌كه تا كاتژمێر 6:00ی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت".
محه‌مه‌د مه‌حمودیان ئاشكرایكرد كه "ژماره‌ی ئه‌و ئێرانیانه‌ی كه له سلێمانین ده‌گۆڕێت و پێشبینی ده‌كرێت له نێوان 500 بۆ 1000 هه‌زار بێن ده‌نگی خۆیان بده‌ن".
وتیشی: "ئه‌گه‌ر پێویست بێت و خه‌ڵكی زیاتر سه‌ردان بكه‌ن ئاماده‌ن كاتی ده‌نگدان درێژبكه‌نه‌وه".
سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران راشیگه‌یاند كه "سه‌باره‌ت به‌و ئێرانیانه‌ی كه له زیندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن پلانیان هه‌یه كه پاشنیوه‌ڕۆی سندوق بنێرن و له‌وێ ده‌نگه‌كانیان لێوه‌ربگرن".
به‌یانی ئه‌مڕۆ پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران ده‌ستیپێكرد و چوار كاندید كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پۆسته‌كه ده‌كه‌ن.
PM:12:33:28/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 432
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت