كه‌ش و هه‌وای دوو رۆژ راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی سووك، پله‌كانی گه‌رما به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28ی حوزه‌یرانی 2024 ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی سووك له شاره‌كانی هه‌رێم و له‌باشووری هه‌رێم رێژه‌ی تۆزه‌كه زیاتر ده‌بێت".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما به شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌مێك به‌رزتر ده‌بێته‌وه به ڕێژه‌ی (1-2) پله له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باكووری رۆژئاوا و مه‌ودای بینین 8-9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ شه‌ممه 29- 6- 2024 ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی تۆزێكی سووك به گشتی له شاره‌كانی هه‌رێم. ڕیژه‌كه‌ی تۆزه‌كه زیاترده‌بێت له باشوری هه‌رێم به تایبه‌تی شاری كه‌ركوك و رۆژئاوای شاری كه‌ركوك".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ. خێرایی با 10 - 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و ئاراسته‌ی با باكووری رۆژئاوا و مه‌ودای بینین 7-9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر : 43
سلێمانی : 40
دهۆك : 39
كه‌ركوك : 44
هه‌ڵه‌بجه : 40
زاخۆ : 40
سۆران : 40
حاجی ئۆمه‌ران : 26
گه‌رمیان : 46
AM:11:27:28/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1468
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت