له كوردستان ئه‌و ژنانه‌ی بوونه‌ته قوربانی تاوانی توندوتیژی خێزانی، گۆڕه‌كانیان له‌بیركراوه
دیمه‌نێكی گۆڕستانی سه‌یوان كه ته‌رمی قوربانیانی توندوتیژی خێزانی تێدا به‌خاك سپێردراوه
وێستگه‌نیوز، AFP-
به‌یانیانی هه‌مو رۆژێكی هه‌ینی، خه‌ڵكانێك له گۆڕستانی گردی سه‌یوانی شاری سلێمانی، سه‌ردانی مردووه‌كانیان ده‌كه‌ن. به‌ڵام له‌ولاتره‌وه، له گۆشه‌یه‌كی ته‌ریك و دابڕاودا، گۆشه‌یه‌ك كه‌س سه‌ردانی ناكات، گۆڕی ئه‌و ژنانه هه‌یه كه به تاوانی "شه‌ره‌ف" و توندوتیژی خێزانی كۆتایی به ژیانیان هاتووه و كێلی گۆڕه‌كانیان هیچ ناو و ناونیشانێكی له‌سه‌ر نییه.
له عێراق به گشتی و له هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی، دیارده‌ی توندوتیژی دژ به ژنان، دیارده‌یه‌كی به‌ربڵاوه. ژنان "له پێناو شه‌ره‌ف و ئه‌خلاق" یان به‌هۆی چالاكییه‌كانیان له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان یاخود ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سێكیان خۆشویستووه، ده‌كوژرێن و كۆتایی به ژیانیان ده‌هێنرێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی پارێزه‌ر خاتو رۆژگار ئیبراهیم ته‌مه‌ن 33 ساڵ، به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه.
له گه‌وره‌ترین گۆڕستانی شاری سلێمانی كه دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری هه‌رێمی كوردستانی عێراقه، زۆرێك له كێلی گۆڕه‌كان، بۆ ناسینه‌وه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی له‌وێدا نێژراون، هیچ ناوێك یان ورده‌كارییه‌كی له‌سه‌ر نییه. هه‌ندێك كێلی دیكه ژماره یان وشه‌ی "ژیان"ی له‌سه‌ر نووسراوه.
خاتوو رۆژگار كه جلوبه‌رگی ره‌شی پۆشیوه و له نزیك گۆڕی ژنانی نه‌ناسراو و بێناسنامه‌وه راوه‌ستابوو، ده‌ڵێت: "ژنان بێ نووسینی ناوه‌كانیان یان ناونیشانیان و بێ بوونی هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر كێلی گۆڕه‌كانیان، ده‌نێژرێن. ئه‌وان بێ ئاماده‌بوونی خزم و كه‌سوكار و بێ ئه‌نجامدانی پرسه، ئه‌سپه‌رده‌ی خاك ده‌كرێن".
ئه‌م پارێزه‌ره كه چالاكوانێكی بواری مافه‌كانی مرۆڤیشه، ئه‌وه روونده‌كاته‌وه به‌شی زۆری ئه‌و ژنانه‌ی به تۆمه‌تی ئه‌خلاقی ده‌كوژرێن: "ته‌رمه‌كانیان به شه‌وا ده‌نێژرێن، له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بادا خزم و كه‌سوكاریان بێن و گۆڕه‌كه تێكبده‌ن".
سه‌باره‌ت به‌و ژنانه، ژماره‌یه‌كی ورد له‌به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام گۆڕهه‌ڵكه‌ن عوسمان ساڵحی ته‌مه‌ن 55 ساڵ، به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه به درێژایی 15 ساڵ، ته‌رمی "200" ژن و كچ كه ته‌مه‌نیان له نێوان 13 بۆ 50 ساڵ بووه، بێ نووسینی ناوه‌كانیان و ناونیشانه‌كانیان نێژراون و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: "ئه‌و ژنانه یا كوژراون یان سوتێنراون یاخود خنكێنراون".
رۆژگار ده‌ڵێت ساڵانێكه هه‌وڵێكی زۆری خستووه‌ته‌گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به دیارده‌ی ناشتنی ته‌رمی بێ ناو له گۆڕستانه‌كه‌دا بهێنێت: "نابێت و ناكرێت هیچ كه‌سێك چ ئافره‌ت یان منداڵ یا پیاو، بێ ناو و ناونیشان بنێژرێت".
ئه‌و خانمه ئاماژه بۆ سێ گۆڕی پشت خۆی ده‌كات و به‌سه‌رهاتی پیاوێك و ژنێك و منداڵێك ده‌گێڕێته‌وه كه له‌و سێ گۆڕه‌دا نێژراون و ده‌ڵێت: "ئه‌و ژن و پیاوه یه‌كتریان خۆشویستووه و منداڵێكی نا شه‌رعیان خستووه‌ته‌وه‌و پێكه‌وه هه‌ڵهاتوون. خزمه‌كانیان له‌سه‌ر سنور ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن و ده‌یانگه‌ڕێننه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و ده‌یانكوژن".
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باس له‌وه ده‌كات له سه‌رانسه‌ری عیراقدا كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 43 ملیۆن كه‌سه، زیاد له ملیۆنێك ژن و كچ دووچاری تووندوتیژی جێنده‌ری بوونه‌ته‌وه و رێژه‌كه له كات و ساتی ململانێ و بارگرژییه‌كاندا زیاتر ده‌بێت.
هه‌رێمی كوردستان كه په‌رۆشی ئه‌وه‌یه وێنه‌یه‌كی نیمچه سه‌قامگیر و لێبورده‌یی بخاته‌ڕوو، له وڵاتێكدا به درێژایی 40 ساڵ ململانێكان هه‌لا هه‌لایان كردووه، ئه‌ویش به‌ده‌ست كوشتنی ژنان و تاوانه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ر ده‌ناڵێنێت.
ساڵی 2020، قوباد تاله‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدا له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانه‌ی ناو و ناونیشانیان نییه، وشه‌ی "ژیان" بنووسرێت، ئه‌و پێیوایه قوربانیانی ده‌ستی توندوتیژی جێنده‌ر، پێویسته به ناوی ته‌واوه‌تی خۆیانه‌وه بنێژرێن و نابێت بێ داننان به ناسنامه‌كانیاندا، ئه‌سپه‌رده‌ی خاك بكرێن.
ئه‌گه‌رچی له هه‌رێمی كوردستان، له ساڵی 2011وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆجێی هه‌رێمه‌كه، یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی تووندوتیژی خێزای ده‌ركردووه. كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ساڵانه ده‌یان تاوانی كوشتنی ژنان له هه‌رێم تۆمار ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات، ئه‌و ژماره و نیشانانه‌ی له‌سه‌ر كێله‌كان دانراون، به‌هۆی گه‌شه‌كردن و به‌رزبوونه‌وه‌ی گژوگیای ده‌وروبه‌ری كێله‌كان دیار نامێنن، ئه‌مه‌ش دۆزینه‌وه و ناسینه‌وه‌ی گۆڕه‌كان سه‌خت ده‌كات.
له‌م باره‌یه‌وه رۆژگار ده‌ڵێت: "به زه‌حمه‌ت ژماره‌ی سه‌ر گۆڕه‌كان ده‌ناسرێنه‌وه، هه‌ر بۆیه بۆ ناسینه‌وه‌ی ناوه‌كان و ده‌ستكه‌وتنی زانیاری و ناونیشانی ئه‌وانه‌ی نێژراون، پێویسته په‌نا ببینه به‌ر پزیشكی دادوه‌ریی".
رازاو ساڵح توێژه‌ر له رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، باس له‌وه ده‌كات تاوانه‌كانی "كوشتن و شێواندنی ته‌رمی ژنان و كچان، له زۆربه‌ی كاتدا له‌سه‌ر ده‌ستی نێرینه‌ی خزم و خێزانه‌كان، به رێژه‌یه‌كه جێگای مه‌ترسییه".
ئه‌م خانمه پێوایه: "رێژه‌ی كه‌می لێپرسینه‌وه له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه"، ته‌غزییه‌ی "كه‌لتوری ده‌ربازبوون له سزا" به‌هێزتر ده‌كات. ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ر ئاستی یاسادانان "پێشكه‌وتنێكی گرنگ" به‌دیهاتووه.
له كاتێكی پێشتری مانگی حوزه‌یران، پیاوێك نه‌وتی كردووه به‌سه‌ر ژنه دوو گیان و ته‌مه‌ن 17 ساڵه‌كه‌یدا و گڕی تێبه‌رداوه. ئه‌مه به گوێره‌ی گێڕانه‌وه‌كانی جه‌زا باوكی كچه‌كه بۆ ئاژانسی فرانس پرێس.
دواتر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه، ژنه‌كه و منداڵه‌كه‌ی ده‌مرن و هاوسه‌ره ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌كه‌ی ده‌ستگیر ده‌كرێت. به‌ڵام باوكی كوڕه‌كه، تۆمه‌ته‌كانی سه‌ر كوڕه‌كه‌ی ره‌تده‌كاته‌وه و باس له‌وه ده‌كات "كچه‌كه خۆی خۆی سووتاندووه".
به گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی ده‌ست ئاژانسی فرانس پرێس كه‌وتووه، له ساڵی 2021، له هه‌رێمی كوردستان 45 حاڵه‌تی تاوانی كوشتنی ژنان تۆمار كراوه، به‌رامبه‌ر به 25 تاوانی كوشتنی ژنان له ساڵی 2020.
به‌ڵام به گوێره‌ی لێدوانه‌كانی سه‌ركه‌وت عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان له پارێزگای سلێمانی، له ساڵی 2024 ژماره‌ی "تاوانه‌كانی شه‌ره‌ف كه‌میكردووه".
به‌رزان محه‌ممه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكی دادوه‌ری له سلێمانی، به‌درێژایی 21 ساڵ، چه‌ندین حاڵه‌تی مردنی ترسناكی بینیوه و ده‌ڵێت: "كوشتن به چه‌ك، باوترین جۆری تاوانی كوشتنه. هه‌روه‌ها حاڵه‌تی خنكانمان بینیوه به ده‌ست یان به گوریس خنكاون".
له‌م باره‌یه‌وه باسی حاڵه‌تی ژنێك ده‌كات "یه‌كه‌مجار كوژراوه، پاشان بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه نه‌توانێت ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا بكات، ته‌رمه‌كه له‌لایه‌ن بكوژه‌كانه‌وه سوتێنراوه و روخساری شێوێنراوه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "حاڵه‌ت هه‌یه به یه‌ك فیشه‌ك كوژراوه، حاڵه‌تیش هه‌یه به 10 فیشه‌ك كوژراوه".
به‌ناز جومعه عه‌لی ته‌مه‌ن 43 ساڵ كه رزگاربوویه‌كی ده‌ستی توندوتیژی خێزانییه، باس له‌وه ده‌كات چۆن لێدانه توونده‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی، ناچاری كردووه بڕواته‌وه بۆ ماڵی باوكی، له‌وێش براكه‌ی لێیداوه و لوتی شكاندووه.
به‌ناز له په‌یوه‌ندییه‌كدا به ئاژانسی فرانس پرێس ده‌ڵێت: "نه‌مده‌ویست بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ماڵی مێرده‌كه‌م. به‌ڵام براكه‌م لووله‌ی ده‌مانچه‌كه‌ی نایه سه‌ر سه‌رم و پێی وتم ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێیته‌وه بۆ لای مێرده‌كه‌ت، ئه‌وا ده‌تكوژم و پاشان خۆشم ده‌كوژم".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "براكه‌م دووجار له به‌رچاوی منداڵه‌كانم و باوكم، ده‌مانچه‌كه‌ی خسته سه‌ر سه‌رم".
ئه‌و به‌ر له چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له ترسی ژیانی خۆی، له ده‌ست خێزانه‌كه‌ی رایكردووه و ده‌ڵێت: "بیستبووم گۆڕی ژنانی نه‌ناسراو هه‌یه، ده‌ترسم منیش وه‌ك ئه‌وان بكوژرێم و ته‌رمه‌كه‌م ونببێت و كه‌س نه‌یناسێته‌وه".
PM:09:17:27/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 704
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت