11 تۆمه‌تباری قۆپیه‌كردن ده‌ستگیركران
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش - سلێمانی رایگه‌یاند كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی (11) تۆمه‌تبار ده‌ستگیرده‌كات كه له‌ڕێگه‌ی (سه‌ماعه‌ی قۆپی)ه‌وه، به‌نیازی قۆپیه‌كردن بوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش – سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "پاش به‌دواداچوون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هێزه‌كانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی له‌سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ڕۆژی 2024/6/26 توانرا (11) تۆمه‌تبار له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش ده‌ستگیربكه‌ن".
ئاسایش ده‌ڵێت: "تۆمه‌تباران به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ئامێری قۆپیه‌كردنیان كڕیوه و ویستویانه بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی به‌كاریبهێنن و سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش ده‌ستگیركران".
راشیگه‌یاند كه "له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به مادده‌ی (240) له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسیه‌كانیان به‌رده‌وامه".
PM:07:53:27/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت