مه‌ریوان حاجی عه‌لی: له كۆنفرانسه نێوخۆییه‌كانی پارتی ده‌ستوه‌ردان و ساخته‌كاری ده‌كرێت
مه‌ریوان حاجی عه‌لی
وێستگه‌نیوز-
به‌رپرسێكی پارتی رایگه‌یاند كه له كۆنفرانسه نێوخۆییه‌كانی پارتی ده‌ستوه‌ردان و ساخته‌كاری ده‌كرێت، ده‌ستیشی له حزبه‌كه‌ی كێشایه‌وه، چاودێرانیش به هه‌وڵێكی دیكه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ كۆنترۆڵكردنی سه‌رجه‌م جومگه‌كانی پارتی داده‌نێن.
ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ی حوزه‌یرانی 2024 مه‌ریوان حاجی عه‌لی لێپرسراوی پێشووی ناوچه‌ی زه‌ڕایه‌ن له لقی 12ی شاره‌زووری پارتی دیموكراتی كوردستان له نووسراوێكدا كه ئاراسته‌ی (مه‌سعود بارزانی، جێگرانی سه‌رۆكی پارتی، ده‌سته‌ی كارگێڕی، مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌كته‌بی رێكخستنی سلێمانی) حزبه‌كه‌ی كردووه، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له پارتی راگه‌یاندووه.
مه‌ریوان حاجی عه‌لی له نووسراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "به ده‌روونێكی ئارامه‌وه وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و نادادپه‌روه‌ری و ده‌ستێوه‌ردانه ئاشكرانه‌ی له كۆنفرانسه نێوخۆییه‌كانی پارتیمان ده‌كرێت له‌سنوری لقی 12 منی گه‌یانده ئه‌م بڕیاره".
"به‌شێوه‌یه‌كی ناسروشتی گزی ده‌كرێت"
ئه‌و كادیره‌ی پارتی باسی له‌وه كردووه كه "من لێره‌وه سه‌رنجی ڕای گشتی ڕاده‌كێشم بۆ ئه‌و گزیكارییه‌ی كه له سنووری لیژنه‌ی ناوچه‌ی سیدسادق به‌شێوه‌یه‌كی ناسروشتی دوور له‌هه‌موو به‌هایه‌كی كاری رێكخراوه‌یی ئه‌نجامدرا".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "دوای تۆماركردنی سكاڵا له‌سه‌ر پرۆسه‌كه و ڕاگرتنی بۆماوه‌ی 24 كاتژمێر، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌بێ حسابكردن و گه‌ڕانه‌وه بۆ رای به‌رامبه‌ر و به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی و دوور له‌چاوه‌ڕوانی ئێمه، كۆنفرانسیان له قه‌زای سیدسادقه‌وه گواسته‌وه بۆناو مه‌كته‌بی رێكخستنی پارێزگای سلێمانی، شه‌رعیه‌تیاندا به‌ساخته‌كارییه‌كی ناشه‌رعی".
ئه‌و لێپرسراوه‌ی پارتی ده‌شڵێت: "بۆیه‌لای خۆمه‌وه بڕیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆمتان له ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان پێڕاده‌گه‌یه‌نم".
ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی دوای دوو رۆژ دێت له ده‌ستپێكردنی كۆنفرانسه ناوخۆییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كه رۆژی سێشه‌ممه 25ی حوزه‌یران له سنووری 17 لق له یه‌ك رۆژدا ده‌ستیپێكرد و بڕیاره چه‌ند رۆژێك بخایه‌نێت.
به‌پێی ئه‌وه‌ی به وێستگه‌نیوز گه‌یشتووه، ئه‌و به‌رپرسه ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌سێكی نزیكی نوری حه‌مه عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستانه كه پێشتر به‌رپرسی لقی 12ی هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی بووه.
ده‌ستوه‌ردانه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی هه‌رای ناوه‌ته‌وه
ناڕه‌زایی كادیرانی پارتی له "ده‌ستوه‌ردانه‌كان له هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی پارتی" وه‌ك ئه‌و لێپرسراوی ناوچه‌یه ناوی لێناوه، هه‌رای ناوه‌ته‌وه و هه‌موو ئۆباڵه‌كه‌شی ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی به‌رپرسێكی باڵای پارتی كه ناوه‌كه‌ی لای وێستگه پارێزراوه و تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن به‌وه‌ی له‌پێناو سه‌رخستنی كاندیدانی سه‌ر به مه‌سرور بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی، له‌به‌رامبه‌ر كاندیدانی سه‌ر به نێچیرڤان بارزانی كه ئه‌میشیان هه‌ر جێگری سه‌رۆكه، ده‌ستوه‌ردان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كانی پارتی ده‌كات.
له‌لایه‌كی تره‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی به وێستگه‌نیوز گه‌یشتووه، له هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی پارتی له سنووری لقی 21دا له‌سه‌دا 70ی به‌رپرس و كادیره كۆنه‌كان نه‌ك بۆ لێپرسراوی ناوچه، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌ندامی ناوچه‌ش ده‌رنه‌چوونه‌ته‌وه.
زیاتر له 300 ده‌نگده‌ر ده‌ست له پارتی ده‌كێشنه‌وه
بورهانی شه‌هید ئیبراهیم كه كوڕه شه‌هیدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "ئێمه كه پێكهاتووین له زیاتر له (100) عایله‌ی خاوه‌ن قوربانی عه‌شیره‌تی تاوگۆزی كه زیاترله (300) كه‌سی ده‌نگده‌ری پارتی بووین، له‌سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، له پاش ناڕه‌زایه‌تیمان له‌و ده‌ستێوه‌ردانه ئاشكرا‌و ئه‌و نادادیانه‌ی له‌كۆنفرانسه نێوخۆیه‌كانی پارتی له‌سنوری لقی(12) و ناوچه‌ی زه‌ڕایه‌ن كرا له لایه‌ن به‌شی ئه‌منی و به‌رپرس و كارگێڕانی لق بڕیارماندا به‌ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌مان له‌ڕیزه‌كانی ئه‌وحیزبه".
بورهانی شه‌هید ئیبراهیم به‌ناوی ئه‌و 300 ده‌نگده‌ره‌ی كه باسی كردووه، ده‌ڵێت: "له‌م به‌رواره‌به‌دواوه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان به‌پارتیه‌وه نه‌ماوه".
مه‌سرور بارزانی كوده‌تایه‌كی سپی ئه‌نجام ده‌دات
زۆرینه‌ی چاودێران و خه‌ڵكێكی زۆری ناوپارتی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه و ده‌ستوه‌ردانه‌كان به كوده‌تایه‌كی سپی مه‌سرور بارزانی داده‌نێن بۆ كۆنترۆڵكردنی حزبه‌كه‌ی و دوورخستنه‌وه‌ی له هه‌ژموونی نێچیرڤان بارزانی كه له ماوه‌كانی رابردوودا زۆرینه‌ی جومگه‌كانی پارتی كۆنترۆڵ كردبوو.
چاودێران پێیانوایه كه هه‌نگاوه‌كانی مه‌سرور بارزانی بۆ گه‌یشتن به ئامانجی كۆنترۆڵكردنی پارتی، له‌سه‌ره‌تادا به گۆڕینی به‌رپرسه ئه‌منییه‌كان ده‌ستی پێكرد و دواتر په‌لی كێشا بۆ گۆڕینی به‌رپرسی لقه‌كان و ئێستاش ده‌یه‌وێت له ڕێی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه سه‌رجه‌م به‌رپرسانی ناوچه و ئه‌ندام ناوچه‌كان بگۆڕێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو جومگه هه‌ستیاره‌كانی حزبه‌كه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا بێت.
باڵی نێچیرڤان بارزانی رووبه‌ڕووی شكستێكی گه‌وره ده‌بێته‌وه
به‌بۆچوونی چاودێران، ئه‌و باڵه میانڕه‌وه‌ی پارتی كه له‌ناو راگه‌یاندنه‌كاندا به نافه‌رمی به باڵی نێچیرڤان بارزانی ناوی ده‌ركردووه، به شكستێكی گه‌وره‌دا تێده‌په‌ڕێت و مه‌سرور بارزانی هیچ جۆره هه‌ناسه‌دانێكی له‌ناو حكومه‌ت و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و لق و ناوچه‌كان بۆ نه‌هێشتووه‌ته‌وه.
PM:07:11:27/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 7028
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت