شهقامێكی سلێمانی بۆ ماوهی یهك ههفته دادهخرێت
وێستگهنیوزـ
شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، لە کاتژمێر 9ـی سبەینێوە شەقامی مەلیک مەحمود لە ئاستی پڕۆژەی"یەکتربڕی ئارام" دا بۆماوەی هەفتەیەک بە هەردوو ئاڕاستە دادەخرێتبە مەبەستی جێبەجێ کردنی قۆناغی کۆتایی پڕۆژەکە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی حوزهیرانی 2024، شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، هاووڵاتییان و شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە لە کاتژمێر 9ـی سبەینێوە شەقامی مەلیک مەحمود لە ئاستی پڕۆژەی"یەکتربڕی ئارام" دا دادەخرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، شەقامەکە بۆماوەی هەفتەیەک بە هەردوو ئاڕاستە بەربەست دەکرێت بە مەبەستی جێبەجێ کردنی قۆناغی کۆتایی پڕۆژەی "یەکتربڕی ئارام".
ئەوەشی خستە روو، شۆفێران دەتوانن شەقامەکانی دەوروبەرو بەشێک لە شەقامی خزمەتگوزاری مەلیک مەحمود بەکاربهێنن وەک شەقامی جێگرەوە.
PM:10:45:26/06/2024
ئهم بابهته 3472
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت