یه‌كێتی هه‌ڵوێستی خۆی له‌ باره‌ی دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵژاردنه‌وه‌ راگه‌یاند

‌سەعدی پیرە، وتەبێژی یەكێتیی

وێستگه‌نیوزـ

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، حزبه‌كه‌ی ئامادەیه‌ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و پێشوازیی لە مەرسوومی سەرۆكایەتیی هەرێم دەكەن بۆ دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

سەعدی پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەم هەڵبژاردنە رێگانادرێت ئاوارەكان بە بەڵگەنامەی ساختەوە دەنگبدەن.

وتیشی: "هیوادارین هەڵبژاردن لە دۆخێكی باش و دوور لە زمانی زبر بەڕێوەبچێت و ئێمە پێمان باشە هەڵبژاردن بە چوار بازنە ئەنجامدەدرێت و لەسەر داوای یەكێتی ئەوە كرا".

باسی له‌وه‌شكرد: "یەكێتی هەرگیز لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی كورسیی پێكهاتەكان نەبووە".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بۆ دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن سەرۆكایەتیی هەرێم راوێژی لەگەڵ لایەنەكان نەكردووە.


PM:06:36:26/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 3912 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت