كۆماندۆی كوردستان: ژماره‌یه‌ك حه‌شارگه‌ی داعش له سنوری گه‌رمیان خاپوور كران
وێستگه نیوز-
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی كۆماندۆی كوردستان رایگه‌یاند كه له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شدا له سنووری گه‌رمیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، ژماره‌یه‌ك حه‌شارگه‌ی داعش خاپور كران.
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی كۆماندۆی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كانی تۆڕی هه‌واڵگریی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی كۆماندۆی كوردستان و پشتیوانی هاوپه‌یمانان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، چه‌ند تیمێكی شه‌ڕكه‌ری كۆماندۆ له‌گه‌ڵ هێزی هاوپه‌یمانان ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك حه‌شارگه‌ی داعش له ناوچه‌ی 'تاوێركه‌وه' له سنوری گه‌رمیان ئه‌نجام دا".
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی كۆماندۆ ده‌ڵێت: "له كاتژمێر 02:30 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ڕێگه‌ی تیمێكی یه‌كه‌ی (هاوه‌ن)ی هێزه‌كانمان ژماره‌یه‌ك حه‌شارگه‌ی داعش خاپور كران".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "دواتر هێزه‌كانمان ده‌ستیان به‌كێوماڵكردنی ناوچه‌كه كرد، كه تیرۆرستان ناو به‌ناو وه‌ك شوێنی كۆبوونه‌وه و دانانی پیلانی هێرشكردن به‌كاریان ده‌هێنا، كه ئامانجی سه‌ره‌كی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ش خاپوركردنی ئه‌و شوێنانه بوو".
راشیگه‌یاندووه كه "هاوكات بۆمبێكی چێنراوی تیرۆریستانیش له‌لایه‌ن تیمێكی (E.O.D)ی كۆماندۆی كوردستانه‌وه پۆچه‌ڵكرایه‌وه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش له سه‌عات 10ی پێش نیوه‌ڕۆ به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایی هات".
AM:12:00:26/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت