مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی: من بومایه له‌بری وه‌زیری ئه‌وقاف، ده‌ستم له‌كارده‌كێشایه‌وه
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی
وێستگه‌نیوز-
به‌رپرس و وته‌بێژی پێشووی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌رێمی كوردستان و هیچ كه‌سیش له هه‌رێم بۆی نیه بڵێ ئه‌وكه‌سانه‌ی به ڤیزای جیاواز چوونه سعودیه حه‌جی نایاساییان كردووه، ده‌شڵێت: "من بومایه له‌بری وه‌زیری ئه‌وقاف، ده‌ستم له‌كارده‌كێشایه‌وه".
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێم رایگه‌یاند كه "ده‌سته‌واژه‌ی پێشبینی كرا‌و بۆ مردنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی حاجییان، جا به هه‌ر پاساوێك بێت به‌هه‌ر ڤیزایه‌ك بێت ئه‌مه به‌ڕاستی گونجاو نیه، ناكاته ئه‌وه‌ی حكومه‌تێك ڕابوه‌ستێی هیچ ئیجرائاتێك نه‌كات چونكه مردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشبینی كردبوو، ڕاسته ئه‌وانه له‌به‌رپرسیارێتی هه‌رێمی كوردستان نه‌ڕۆیشتوون به‌ڵام پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرتنیایه".
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "هه‌رچۆن و به هه‌ر ڤیزایه‌ك ڕۆیشتبێتن ئه‌وانه هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستانن، ناكرێت حكومه‌تی هه‌رێم خۆیانی لێ بێ به‌ری بكات بڵێ پێشبینی مردن و ونبوون و ئیجرائاتی یاسایمان ده‌كرد".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێبوون و چاودێریكردن و خزمه‌تگوزاری به‌رپرسیارێتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمه، من چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پێشنیاری ئه‌وه‌م كرد كه نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌روه‌ك چۆن له ئێران و وڵاتانی زۆر هه‌یه ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم نوێنه‌رایه‌تیش له سعودیه بكاته‌وه چونكه ساڵانه حاجیانی هه‌رێم و خه‌ڵك بۆ عه‌مره‌ش سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر گرفتێك بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێم بێته‌پێش ڕوویان بكردایه نوێنه‌رایه‌تییه‌كان، ئه‌وه‌ش ڕاسته كه‌موكوڕی سه‌ره‌كی لای حكومه‌تی سعودیه‌وه بووه".
روونیشیكرده‌وه كه "ده‌بوو حكومه‌تی هه‌رێم چۆن ده‌ستبه‌جێ بۆ نوقمبوونی به‌له‌می كۆچبه‌ران نوێنه‌رایه‌تی شاندی نارده ئیتاڵیا و شوێنی ڕووداوه‌كه هه‌م بۆ لێكۆڵینه‌وه هه‌م بۆ یارمه‌تیدانی قوربانیه‌كان، و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتاڵیا. ده‌بوو ده‌ستبه‌جێ بۆ گیانله‌ده‌ستدان و ونبوون یاخود ده‌ستگیركردنی حاجیانی هه‌رێم له‌مساڵدا جا به‌هه‌ر ڤیزایه‌ك ڕۆیشتوون، شاند و نوێنه‌ر و لیژنه‌ی بناردایه بۆ سعودیه بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چونی هاووڵاتیانی خۆی، نه‌ك چاوه‌ڕێی حكومه‌تی عێراقی بكات هاووڵاتی خۆمانمان كه هه‌رێمی كوردستانه بۆ بدۆزێته‌وه".
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی پێشوو له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینه‌كان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "هه‌رێمی كوردستان و هیچ كه‌سیش له هه‌رێم بۆی نیه بڵێ ئه‌وانه حه‌جی نایاساییان كردووه، یا هه‌ر ناوێكی تری وه‌ك قاچاغ و نایاسایی له‌و حاجیانه بنێ، ته‌نها بۆ سعودیه هه‌یه كه وڵاتی خۆیه‌تی وابڵێ ، ده‌كرێت بوترێت ناشه‌رعی ئه‌ویش له‌و حاڵه‌ته‌ی كه خوای گه‌وره به ده‌قی قورئان مه‌رجی حه‌جی داناوه".
باسی له‌وه‌شكرد كه "له تونس سه‌رۆكی وڵاته‌كه ده‌ستی به وه‌زیری ئه‌وقاف كێشایه‌وه، له میسر به‌هه‌مان شێوه ڕێوشوێنی توند گیراوه‌ته‌به‌ر و داوای قه‌ره‌بوو بۆ ئه‌و حاجیانه ده‌كرێت له‌و كۆمپانیا و شوێنه‌ی ئه‌و حاجیانه‌یان به‌وجۆره بردووه، دوای ئه‌وه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌ڵێت لیژنه‌ی باڵای پێكهێناوه، به‌ڕاستی ئه‌وه به‌لیژنه ناكرێت".
وتیشی: "من بومایه له‌بری وه‌زیری ئه‌وقافی هه‌رێم ده‌ستم له‌كارده‌كێشایه‌وه، وه‌ك ڕێزێك بۆ گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و هه‌موو حاجیه‌ی هه‌رێم كه ئه‌مساڵ له مه‌راسیمی حه‌ج گیانیان له‌ده‌ستدا ئیتر به‌هه‌ر هۆكارێك و به هه‌ر ڤیزه و ڕێگایه‌ك چوبێتنه حه‌ج ئه‌وه‌م له‌به‌رچاو نه‌ده‌گرت، به‌ڵكو ده‌ستم له‌كارده‌كێشایه‌وه وه‌ك ڕێزێك تا خه‌ڵكی خۆمان ببینین به‌رپرسه‌كانمان له خه‌می هاووڵاتیاندان له‌هه‌ر كوێیه‌ك ڕووبه‌ڕووی هه‌ر گرفتێك ده‌بنه‌وه".
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی راشیگه‌یاند كه "هیوادارم و دڵنیام سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دێنه سه‌ر خه‌ت و كه‌مته‌رخه‌مان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی هۆكاربوون و ده‌ستیان هه‌بووه به‌ئاسانی ده‌ناسرێنه‌وه، چونكه شاهێده‌كان زۆرن".
دوێنێ دووشه‌ممه پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقافی هه‌رێم رایگه‌یاند كه له پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵدا 30 حاجی هه‌رێم گیانیان له‌ده‌ستداوه كه 29 كه‌سیان له‌ڕێی ڤیزای ساڵی و موجامه‌له‌وه چوون. دواتریش وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف گیان له‌ده‌ستدانی حاجییه‌كی تری له مه‌ككه راگه‌یاند.
PM:11:39:25/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 4720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت