سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی: ئۆباڵی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردن له ئه‌ستۆی سه‌رۆكی هه‌رێمدایه
وێستگه‌نیوز-
لێپرسراوی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه ئۆباڵی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردن له ئه‌ستۆی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندایه.
رزگار حاجی حه‌مه، لێپرسراوی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی وتی: "دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كاریگه‌ریی به‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمه‌وه هه‌بووه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "هیچ بیانوویه‌ك بۆ ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردن نییه و یه‌كێتی ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردنه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی داوای له پارتی و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان كرد رۆژی 5ی ئه‌یلول هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێت، وتیشی: "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پارێزه‌ری قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه و پێویسته واده‌ی هه‌ڵبژاردن رابگه‌یه‌نێت".
رزگار حاجی حه‌مه بۆ كه‌ناڵ8 راشیگه‌یاند كه "به دواخستنی هه‌ڵبژاردن متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی و حكومه‌تی عێراقیش له‌ده‌ستده‌ده‌ین، وه‌كو یه‌كێتی پشتیوانیی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له 5ی ئه‌یلول".
لێدوانه‌كانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له كاتێكدایه كه بڕیاره سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، له شاری سلێمانی كۆببێته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، تاووتوێ بكرێت.
PM:10:56:25/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 856
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت