توركیا له‌ سنوری ئامێدی زاڵگه‌ی داناوه‌و داوای ناسنامه‌ له‌ خه‌ڵك ده‌كات


وێستگه‌ نیوزـ

دوانیوه‌رۆی ئه‌مرۆ سوپای توركیا چیای‌ مەتینا لە سنوری‌ قه‌زای  ئامێدی‌ بۆردومان كرد و له‌ تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش ساتی بۆردومانه‌كه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ناڵی رووداویش ده‌ڵێت: كه‌ هێزەکانی تورکیا له‌ سنوره‌كه‌ زاڵگەی داناوە و داوای ناسنامە لە هاوڵاتیان دەکەن.

 كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌ڵێت: نزیکەی دوو هەفتەیە سوپای تورکیا دەستی بە ئۆپەراسیۆنی گەڕان کردووە لە سنووری کانی ماسی و چیای مەتین، سەربازان بە چەکی قورسەوە دەگەڕێن و زاڵگە دادەنێن.

له‌ده‌شڵێت لە دوێنێ دووشەممەوە، هێزەکانی تورکیا لە دووڕییانی گوندەکانی کانی بەلاڤێ و بێلیزانی  گوندەکانی له‌سەر رێگای سەرەکی ناحیەکانی بامەڕنی و کانی ماسی كه‌ سه‌ربه‌ قه‌زای ئامێدین له‌ سنوری پارێزگای دهۆك، زاڵگه‌كه‌یان داناوه‌.

هاوڵاتاییه‌كی دانیشتووی ناحیەی کانی ماسێ، كه‌ قسه‌ی بۆ كه‌ناڵه‌كه‌ كردوه‌، وتویه‌تی: " لەکاتی گەڕانەوەم بۆ ماڵ، لە زاڵگەکە بە زمانی تورکی داوای ناسنامەم لێکرا، بەڵام من تێنەگەشتم، دواتر یەکێک لە سەربازەکان بە کوردی پێی وتم و منیش وتم پێم نییە و من لە ماڵی خۆمم، دواتر وتیان بڕۆ بەڵام با جارێکی دیکە ناسنامەت پێبێ."


PM:03:59:25/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 3032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت