حاجییه‌كی دیكه‌ی هه‌رێم له هۆتێله‌كه‌ی له مه‌ككه كۆچی دوایی كرد
وێستگه نیوزـ
حاجییەکی دیکەی هەرێمی کوردستان لە مەککە گیانیلەدەستدا، ئەوەش دووەم حاجییە کە ئەمساڵ بە فەرمی چووەتە حەج و له‌وێ گیانیلەدەستداوە.
کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: حاجییەکه خەڵکی سلێمانییه و ناوی" فاتیح جەبار ستار"ه و تەمەنی 72 ساڵ بووە، وتیشی ئه‌م حاجییه بەڕێگەی فەرمی چووتەوە حەج و ئەمڕۆ لە شاری مەککە لە هۆتێل کۆچی دوایی كردوه.
ئەمساڵ 30 حاجیی هەرێمی کوردستان گیانیانلەدەستداوە، له‌و ژماهیه تەنیا دوو حاجییان بە فەرمی چوونەتە سعودیە و ئەوانەی دیکە بەڕێگەی ڤیزای ساڵی یاخود گەشتیاری گەشتیان بۆ ئه‌و وڵاته كردوه‌و فه‌ریزه‌ی حه‌جیان به‌جێگه‌یاندوه.
PM:06:36:24/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1812
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت