ئه‌و گه‌نجه ده‌ستگیركرا كه رێگری له كچێك كردبوو، پاره‌و مۆبایله‌كه‌شی لێسه‌ندبوو
وێستگه‌نیوز-
پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕاپه‌ڕینه‌وه تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه ڕێگریی له‌كچێك كردبوو و پاره‌و مۆبایله‌كه‌شی لێسه‌ندبوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ماتۆڕسوارێك ڕێگریی له‌كچێك كرد‌و هێرشیكرده سه‌ری و پاره‌و مۆبایله‌كه‌ی لێسه‌ند، دواتر تۆمه‌تبار بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵات".
پۆلیس ده‌ڵێت: "پاش په‌یوه‌ندیكردنی به‌هێزه‌كانی پۆلیس و ئاگاداركردنه‌وه‌یان له رووداوه‌كه، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونه‌كانیان ده‌ستپێكردو دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕاپه‌ڕینه‌وه بدۆزرێته‌وه و ده‌ستگیربكرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیدا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ئه‌و پاره‌و مۆبایله‌دا كه تۆمه‌تبار بردبووی له‌گه‌ڵ ماتۆڕسكیلێك كه به‌تۆمه‌تبار بووه.
پۆلیس راشیگه‌یاند كه "له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (م. أ. ح. له‌دایكبووی 2005) به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه و دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه".
PM:12:46:24/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت