جارێكی تر ماوه‌ی تۆماركردنی حزب و هاوپه‌یمانێتی و كاندیده‌كان درێژكرایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق جارێكی تر ماوه‌ی تۆماركردنی حزب و هاوپه‌یمانێتی و كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان درێژكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2024، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ دووه‌مجار واده‌ی پێشكه‌ش كردنی داواكاریی و خۆتۆماكردنی حزب، هاوپه‌یمانێتی و كاندیدانی سه‌ربه‌خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان درێژ كرده‌وه.
به‌پێی بڕیارێك، ئه‌مجاره ماوه‌ی پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كانی به‌شداربوون له هه‌ڵبژاردنی بۆ سێ ڕۆژ درێژكراوه‌ته‌وه و له ئه‌مڕۆوه تاوه‌كو و كۆتایی ده‌وامی نووسینگه‌كانی كۆمسیۆن له ڕۆژی 27ی حوزه‌یرانی 2024 به‌رده‌وام ده‌بێت.
ماوەی پێشکەشکردنی داواکاری هاوپەیمانێتی و کاندیدانی پێکهاتەکان بۆ
بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان سەرەتا لە 8
تاوەکو 13ی حوزەیرانی 2024 بەردەوام بوو، بەڵام کۆمسیۆنی باڵای
هەڵبژاردنەکانی عێراق لە 13ی مانگ بەر لە کۆتایی هاتنی دەوامی ئاسایی
ماوەکەی تاوە ئەمڕۆ دووشەممە 24ی حوزەیرانی 2024 درێژکردەوە.
ئەمڕۆش كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ دووەمجار ماوەی پێشکەشکردنی داواکارییەکانی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن بۆ سێ ڕۆژی دیکە درێژکردەوە.
PM:12:34:24/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت