كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و ئه‌گه‌ری تاوه‌باران و هه‌وره بروسكه له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هه‌یه و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2024 ئاسمان په‌ڵه هه‌ور و له‌ناوچه شاخاویه‌كان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری كه‌مێك تاوه باران و بروسكه به‌تایبه‌تی له‌ناوچه شاخاوویه سنووریه‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتدا. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری تۆزێكی سووك هه‌یه له‌ناوچه‌كانی باشووری هه‌رێم".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه به (2- 3 ) به‌راورد به تۆماركراوی دوێنێ. خێرایی با 10 - 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و ئاراسته‌ی با له‌نێوان باكوور و باشووری ڕۆژئاوا و مه‌ودای بینین 7-9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ سێشه‌ممه 25- 6- 2024 ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری كه‌مێك تاوه باران و بروسكه به‌تایبه‌تی له‌ناوچه سنووریه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتدا".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ. خێرایی با 10 - 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و ئاراسته‌ی با باكووری ڕۆژئاوا و مه‌ودای بینین 7-9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر : 42
سلێمانی : 39
دهۆك : 40
كه‌ركوك : 44
هه‌ڵه‌بجه : 41
زاخۆ : 41
سۆران : 39
حاجی ئۆمه‌ران : 28
گه‌رمیان : 43
AM:11:09:24/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 852
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت