نورەدین عوسمان: هیچ هەڵەیەک لە پرسیارەکانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ڕووینەداوە


وێستگه‌ نیوزـ

ئەمڕۆ تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كان بۆ پۆلی 12 ئاماده‌یی به‌ هه‌موو به‌شه‌كانی زانستی، وێژه‌یی و پیشه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و به‌پێی ئاماره‌كان 122هه‌زار و 15 خوێندكار و قوتابی بۆیان هه‌بووه‌ به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌كان بكه‌ن، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەكانی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت: هیچ هەڵەیەک لە پرسیارەکانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ڕووینەداوە، ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ وەزارەتی پەروەردە و سەرجەم مامۆستایان.

نورەدین عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزمونەكانی هەرێم سه‌باره‌ت به‌ یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌مرۆ وتی: ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی دەستپێکی تاقیکردنەوەکان بوو، پرۆسەی تاقیکردنەوەی یەکەم ڕۆژ بە شێوەیەکی زۆر سەرکەوتوو، بەبێ هیچ گرفتێک بەڕێوەچوو.

وتیشی: توانیومانە بە شێوەیەکی زۆر باش و کوالێتییەکی زۆر باش پرسیار بخەینە بەردەستی قوتابییان، هیچ هەڵەیەک لە پرسیارەکانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ڕووینەداوە، ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ وەزارەتی پەروەردە و مامۆستایان.


PM:08:23:23/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت