ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كی سوتاندنی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
وێستگه‌نیوز-
پارێزگاری هه‌ولێر ئاشكرایكرد كه هێزه ئه‌منییه‌كان توانیان ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كی سوتاندنی بازاڕه‌كه ده‌ستگیربكه‌ن، ده‌شڵێت: "سێ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی هه‌ولێر جێی گومان بوون".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23ی شه‌شی 2024، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، "له‌سه‌ر سوتاندنی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراوه".
ئومێد خۆشناو ده‌ڵێت: "له ڕۆژانی داهاتوودا ده‌رئه‌نجامی لێكۆلێنه‌وه‌كان ئاشكرا ده‌كرێن؛ ته‌نها ئه‌وه‌نده ماوه بزاندرێت كێ له‌پشت ئه‌م كه‌سه بووه".
وتیشی: "له‌سه‌ر كۆی ئه‌و هه‌موو ئاگر كه‌وتنه‌وانه‌ی كه له سنوری هه‌ولێر رووده‌ده‌ن، جگه له سێ حاڵه‌تیان نه‌بێت كه جێگای گومانن و خه‌ڵكیان له‌سه‌ر ده‌ستگیركراوه، ته‌واوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی دیكه له‌سه‌ر كه‌مته‌رخه‌می خاوه‌نكار و زیاده‌ڕۆییه‌وه بووه".
ئاشكراشیكرد كه "ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وانه‌ی كه جێگای گومانبوون بریتین له بازاڕی له‌نگه و قه‌یسه‌ری و ئاگركه‌وتنه‌وه له باڵه‌خانه‌یه‌كی ته‌واونه‌كراو".
ئه‌م لێدوانه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر له‌میانه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ری هات كه ئێستا كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تێدا ئه‌نجامده‌درێت و ڕایگه‌یاند، "نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌یسه‌ری دراوه به دوو كۆمپانیا و گوژمه‌ی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆی بڕی پێنج ملیار و 300 ملیۆن دیناره. نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه له دوو به‌ش پێكهاتووه و هه‌ر كۆمپانیایه‌ك به‌شێكی نۆژه‌نده‌كه‌نه‌وه و به پێی ماوه‌ی یاسایی خۆیان بۆ ته‌واوكردنی نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه ساڵێكه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووی كاسبكاران ده‌ست به كاركردن بكه‌نه‌وه هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ئه‌وه‌یه له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا كاره‌كان ته‌واوببن".
دره‌نگانێكی شه‌وی یه‌كشه‌ممه، 5ی پێنجی 2024، ئاگر له بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر كه‌وته‌وه و به‌و هۆیه‌وه زیاتر له 100 كه‌س برینداربوون و 277 دوكان و 7 كۆگای بچووك سوتان.
PM:06:56:23/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت