گشتاندنێك له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاری له ده‌وامی كارگێڕیی ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكومی له هاویندا كرد و واده‌ی په‌یوه‌ندیكردنه‌وه‌ی مامۆستایانی به ناوه‌نده‌كانی خوێندن دیاریكرد.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان به نووسراوی ژماره 186 گشتاندنێكی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان، زاخۆ، سۆران، راپه‌ڕین و خوێندنی كوردی له كه‌ركوك) كرد.
له گشتاندنه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ژماره‌یه‌ك رێكاری وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2024- 2025 خستووه‌ته‌ڕوو.
له گشتاندنه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رۆژی دووشه‌ممه 1ی ئه‌یلولی 2024ی وه‌ك رۆژی په‌یوه‌ندیكردنه‌وه‌ی مامۆستایان به ناوه‌نده‌كانی خوێندنه‌وه دیاریكردووه.
هاوكات بڕیاری داوه به‌هۆی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی پۆلی 12وه، ده‌وامی كارگێڕی ناوه‌نده‌كانی خوێندن له هاویندا رۆژانی دووشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌ی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك بێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی گشتاندنه‌كه‌یه:
AM:10:17:22/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 3696
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت