ره‌نج پشده‌ری: ئازاد كرام
وێستگهنیوزـ
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی ئیتاڵیاوه، ره‌نج پشده‌ری، ڕۆژنامه‌نووس و چالاكوان له كاروباری په‌نابه‌ران، رایگه‌یاند كه ئازاد كراوه.
ره‌نج پشده‌ری له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه كه " ئه‌مڕۆ لهرۆجێلام بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌دوای ئازیزانیاندا ده‌گه‌ڕێن".
ده‌شڵێت: "به‌ڵام به‌داخه‌وه راپۆرتیك دراوه له‌سه‌ر من به پۆلیس كه هه‌موو ئیشه‌كانی من ریپۆرت كراوه، بۆ ناوزڕاندنی من سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو هه‌وڵانه بۆ هاوكاری خێزانه لێقه‌وماوه‌كان".
نووسیویشیه‌تی: "سوپاس بۆ هه‌واڵ پرسینتان له‌ئێستادا ئازادكراوم و به‌ڕێده‌كه‌وین به‌ره‌و شوێنی رووداوه‌كه".
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ ئه‌و چالاكوانه‌ی كاروباری په‌نابه‌ران رایگه‌یاند كه "ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها چاوه‌كان له‌سه‌ر ئێمه‌ن له ئێستا له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیتالیا دهسبتهسهكراوم، چونكه شكاتیان لێكردووم له‌سه‌ر كاره‌كانم".
ره‌نج پشده‌ری، رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی كورد له ئیتاڵیا، یه‌كێكه له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی كه به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر كه‌یسی په‌نابه‌ران ده‌كات و زۆرترین لایف و ڤیدیۆ و پۆستی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌یه.
PM:07:34:20/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 16884
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت